Accessibility links

عەلی حەمە ساڵح: بێ ڕێکەوتن لەگەڵ عێراق هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی زۆر قووڵی دارایی دەبێت زۆر خراپتر لەمەی ئێستا


لە ڕووی دارایی‌یەوە هەرێم بەدۆخێکی ناسەقامگیردا دەروات، حکومەتی عێراق زۆری بۆ هێناوە و داوای خاڵەسنوریەکان و سەرچاوەکانی دهات دەکات. نەخۆشی کۆرۆنا گرفتێکی‌کەیە، خەڵکی بێزاریی لە بێمووچەیی دەردەبڕێت، بۆ دەرچوون لەم قەیرانە ڕێگاچارە بۆ هەریم چیە؟.

خەڵکی لەنائۆمێدیا گەشتوەتە تینی داوای هەڵوەشانەوەی هەریم ئەکات، و بەئاشکرا دەری ئەبڕێت، ئەمە هاندەرنابێت بۆ حکومەتی عێراق پێداگریبکات لەسەر مەرجەکانی بەرامبەر بەهەرێم؟

ئەگەر حکومەتی عێراق توانی مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت لەبەر ئەوەی هەرێم گرفتی زۆری هەیە، لەئیستادا ئاڵای لەخاڵی سنوریی چەند جێگایەک هەڵکردوە، ئەگەر دواتر داوایکرد هێزی بچێتە شارەکانی کوردستان، ئەگەر پێداگری کرد و ووتی ئەبێت هێزی پێشمەرگە بکرێت بەهێزی ئەفواج، ئەو کاتە بونی حکومەت و پەرلەمانی هەرێم چ سودێکی هەیە.

ئەندام پەرلەمانی هەرێم عەلی حەمە ساڵح لەگفتووگۆیەکدا لەگەڵ وریا کاڵێ بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت : هەرێم لەدۆخێکی ناهەمواردایە بەپلەی یەکەم لەئەنجامی سیاسەتی هەڵەی 29 ساڵی ڕابردووی پارتی و یەکێتی".

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت "باشترین بژاردە بۆ هەرێم ئەوەیە لەگەڵ عێراقدا ڕێکەوێت، ڕێکەوتنی "سەنگین"، ئەوەی لەڕابردوودا بۆ هەڕێم لواوە بەدڵنیا‌یەوە لەمەودوا بۆی نالوێ و دەبێت لەگەڵ ئەو واقعەدا کە هاتۆتە پێشەوە مامەڵەبکات".

هەروەها دەڵێت "بێ ڕێکەوتن لەگەڵ عێراقدا هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی زۆر قووڵی دارایی دەبێت زۆر خراپتر لەمەی ئێستا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:25 0:00


XS
SM
MD
LG