Accessibility links

دکتۆر مەنسور سوهرابی: دارستان سیەکانی زەویە، پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانە


Dr. Mansour Sohrabi
Dr. Mansour Sohrabi

هەر وەکو تێبینی دەکرێ ساڵانە جۆرەها ئاگر لە دارستانەکان لە سەرانسەر جیهاندا درووست دەبێت، بە تاێبەت لە شوێنانێک وەکو دارستان و جەنگەڵەکانی کالیفۆرنیا، برازیل یان ئەفەریکا. ئێرانیش یەکێک لەو وڵاتانەدایە کە ساڵانە دارستانەکانی بە تاێبەت لە کێوەکانی زاگرۆسدا دەیان ئاگری لێکەوتوەتەوە. ئاخۆ هۆکاری ئەو ئاگرانە سرۆشتیە یان لە لایەن مرۆڤەوە ئەنجام دەدرێت؟

دکتۆر مەنسور سوهرابی ئیکۆلوجیست یان پسپۆری ژینگە لە ئەڵمان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئاگر کەوتنەوە پەدیدەیە یان دیاردەیەکی سرۆشتیە لە هەمووی دونیا روو دەدات، بەڵام ئەوەی لە ئێران روو دەدات بەداخەوە سرۆشتی نییە، بەشی هەرە زۆری بە پێی گوتنی کاربەدەستانی حکومەتی ئێران زیاتر لە ٩٠٪ بە دەستی ئینسان ئاگر لێکەوتنەوەکان درووست دەبن، لە بەشی کوردستان بە شێوەی ئەنقەست ئاگر تێبەردان هەیە، هەم بە تۆپباران کردن، هەم بە مین گوزاری کردن وە هەم بە راستەوخۆ ئاگر تێبەردان".

دکتۆر سوهرابی هەر وەها دەڵێت " پاراستنی ژینگە لە راستیدا پاراستنی ژیانە، ئەوە درووشمێکی سەرەکیە، خەڵک دەبێ بگاتە ئەو باوەڕە کە دارستان سیەکانی زەویە، ئۆکسجین بەرهەم دێنی، دەتوانی زۆر سوودی بۆ مرۆڤەکان هەبێ کە دەتوانێ پێشی لافاو بگرێ، پێشی خۆڵ بگرێ لەبەر ئەوە مرۆڤەکان ئەبێ بە چاودێریەوە چاویان لە دارستانەکاندا هەبێ".

دکتۆر سوهرابی دەشڵێت " هەندێک مافیا هەیە، مافیای دارن، کە لە ناوچەکانی زاگرۆس دا چالاکن، لە هەندێ شوێن ئاگر درووست دەکەن بۆ ئەوەی فرسەت بقوازنەوە لە لایەکەی ترەوە خەریکی قاچاغی بن، وە جۆرێک دەستی حکومەت لەو کارانەدا هەیە بەڵام لە کوردستان زۆرتر".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:21 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG