بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی پارێزگای دهۆک لە دواین ڕاگەیاندنیدا سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێت شەش نەخۆش بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوون، لە هەمانکاتدا 5 کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.
حەمزە محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی بڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی دهۆک گوتی " ئەو پێنج کەسەی کە پشتڕاست کراوەتەوە توشی ڤایرۆسەکە بوون، خەڵی ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای دهۆکن." ناوبراو گوتیشی " تەنها یەکێک لەوانە کە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە سەرچاوەی توشبوونەکەی دیارە کە کەسێک بووە لە نێو خێزانەکەی خۆیان بەڵام ئەوانی تر نازان چۆن توش بوون."
پەیامنێرمان سەلام باڵایی لە دهۆکەوە ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە