Accessibility links

هاوکاتی مانۆڕە سەربازییەکانی چین، ئەمەریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەی دەریای باشوری چین دەکات


هێزی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت دوو کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا ڕۆژی شەممە مەشقیان لە دەریای مشتومڕلەسەری باشوری چیندا ئەنجام داوە. لە کاتێکدا چینیش مانۆڕی لەشکری ئەنجام دا کە لەلایەن پەنتاگۆن و وڵاتانی دراوسێیەوە ڕەخنەی لێگیراوە.

چین و ئەمەریکا یەکتر تاوانبار دەکەن بە دروستکردنی گرژی و ئاڵۆزی لەو ئاوەڕێ ستراتیژییەدا لە کاتێکدا کە پەیوەندییەکانیان گرژی و ئاڵۆزی تێکەوتووە بەهۆی کۆمەڵێک بابەتی هەر لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە بگرە هەتا دەگاتە بازرگانی و بابەتەکانی پەیوەست بە هۆنگ کۆنگ.

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کەشتی USS Nimitz و USS Ronald Reagan ئۆپەراسیۆن و مەشقیان لە دەریای باشوری چین ئەنجام داوەبە مەبەستی پشتیوانی کردن لە ئیندۆ پاسفیکی کراوەو ئازاد.

بەڵام لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەنەکراوە ڕێک لە کوێی دەریای باشوری چین ئەو ڕاهێنانە ئەنجام دراوە کە بە درێژایی نزیکەی 900 میلەو لەسەدا 90 یشی چین بەهینی خۆی دەزانێت سەرەڕای ناڕەزایی وڵاتانی دراوسێی.

ڕۆژنامەی والستریت جۆرناڵ لە زاری ئەدمێراڵ جۆرج ویکاف‌وە دەڵێت " هۆکاری مەشقەکە نیشانێکی ڕوونە بە هاوبەش و هاوپەیمانانمان کە ئێمە وابەستەین بە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمەکەوە."

ویکاف دەڵێت ڕاهێنانەکانی ئێمە وەڵامێک نەبوون بۆ ئەوانەی کەلەلایەن چینەوە ئەنجام دەدرێت و پەنتاگۆنیش لەم هەفتەیەدا ڕەخنەی لێگرتووە.

XS
SM
MD
LG