Accessibility links

کاوە محەمەد: ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانەی تورکیا داگیرکردنی زوربەی ئەو ناوچانەی هەرێمە


هاوکاتی ناڕەزاییەکانی خەڵک و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیاو بوردومانە چڕەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لەڕێی فڕۆکە جەنگییەکان و درۆن و لەشکرەوە، بەڵام بۆردومانەکانی بۆ سەر بنکەو باڕەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بۆ سەر خەڵکی مەدەنیش هەر بەردەوامە.

ئایا کاریگەری ڕێکەوتنەکەی ساڵانی هەشتاکانی نێوان حکومەتی عێراق و تورکیا هەر ماوە؟ ئایا ڕێکەوتنە 50 ساڵیەکەیکوردستان و تورکیا سەبارەت بە وزەو نەوت چەند کاریگەریان هەیە لەسەر ڕەوشەکە؟ ئایا هەڵوێستی حکومەتی عێراق لەئێستادا چییەو چۆن دەبێت؟

هاوکات ئەمەریکا دەڵێت بەداخین بۆ هەر زیانێکی گیانی خەڵکی بێگوناح، وە ئاگادارین لەو نیگەرانیـیانەی حکومەتی عێراق دەریبڕیون. تێڕوانینی خۆمان دووپاتدەکەینەوە کە دەبێت کرداری لەشکری لە عێراق ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپەیۆ ڕایگەیاند کە ئەوان درک بەو نیگەرانیـیە ڕەوایانە دەکەن لەمەڕ هەڕەشە ئاسایشیـیەکەی پەکەکە بۆ سەر تورکیا و داخوازن تورکیا بەردەوامبێت لە هاریکاری هاوبەش لەگەڵ عێراق بە ڕێگەیەک پشتیوانی لە سەروەری عێراق بکرێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکان داوا لە تورکیا و عێراق بە حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات پـێکەوە کاربکەن بۆ شکستهێنان بە پەکەکە. ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەیە ئاسانکاری و پشتیوانی بکات لە هەماهەنگیـیەک پـێیبگەن لەسەر ئەم بابەتە، چونکە هێشتا بڕوامان وایە چارەسەریـیە ئاسایشیـیە بەردەوامەکان تەنیا بە ڕێگەی هاوکاری دەستەبەردەبن.

سەبارەت بەو بارودۆخە ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ ئەندامی نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان کاوە محەمەد سازکردووە.

کاوە محەمەد دەڵێت "ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانەی تورکیا ئەوەیە لەئایندەدا بتوانێت دەستبەسەر زوربەی ئەو ناوچانەدا بگرێت."

هەروەها دەشڵێت "هەڵوێستی حکومەتی هەرێم و عێراق بەرامبەر لەشکرکێشی و بۆردومانەکانی تورکیا لەئاستێکی پێویستدا نەبوو."

کاوە محەمەد دەشڵێت "حکومەتی هەرێمی خۆپیشاندەرانی شیڵادزێ و ناوچەکاکانی دیکەی دەستگیرکردووە کە دژی بۆردومانەکانی تورکیا ناڕەزاییان دەربڕیوە."

سەبارەت بە ڕێکەوتنەکەی هەرێم و تورکیاش دەڵێت "ڕێکەوتنە 50 ساڵییەکەی نێوان حکومەتی تورکیا و هەرێم، لەڕاستیدا ڕێکەوتنی پارتی دیموکرات و ئاکەپەیە."

دەشڵێت "حکومەتی عێراق دەتوانێت ڕێگری بکات لە تورکیاو هەر هێزێکی بیانی ئەگەر بیەوێت..."

دەقی وتووێژەکە

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:15:57 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG