Accessibility links

دەیان کەس لە ئەفغانستان دەکوژرێن


بەلانیکەم 23 کەس کوژراون و دەیانی تریش بریندارن لە هەرێمی هێلماند لە ئەفغانستان هاوکاتی هێرشێکی موشەکی بۆسەر بازاڕێکی ئاژەڵ فرۆشتندا.

کاربەدەستانی حکومەت و تاڵیبانیش ئەم هەواڵە و هەروەها زیانە گیانییەکانیشیان پشتڕاست کردۆتەوە.

ژمارەیەکی زۆری بریندارەکان لە ڕەوشێکی خراپ و ناجێگیری تەندروستیدان.

حکومەت و تاڵیبان یەک لۆمەی ئەوی تریان دەکات بۆ ئەم هێرشەی ڕۆژی دووشەممە بۆ سەر بازاڕی ئاژەڵ فرۆشتندا کە بە سەدان کەس لە گوند نشینەکانی ناوچەکانی دەوروبەری لەوێ بوون وەک بەشێک لە کاری ڕۆژانەیان.

وتەبێژی فەرمانڕەوای هەرێمی هێلماند دەڵێت یاخیبوانی تاڵیبان ژمارەیەک موشەکیان گرتۆتە بازاڕەکە و لە نێو کوژراوەکانیشدا منداڵیش هەن.

کاربەدەستانی تاڵیبان لۆمەی کاربەدەستانی حکومەتی ئەفغانستان دەکەن بۆ کوژرانی خەڵکی سیڤیل.

هەندێک لە سەرچاوەکان لە ناوچەکە بە دووری نازانن ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی دەستی هەبێت لەو هێرشانەدا.

پێشتر داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ژمارەیەک هێرشی خوێناوی ڕاگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG