Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: سورێن بێستون


هەروا ئاسان نییە بتەوێت لە ڕێی تابلۆیەکەوە یان چەند تابلۆیەکەوە، مێژووی کارەساتێک یان دیمەنی نەهامەتییەک بگێڕیتەوە.

ئەوەی پێی ناگوترێت کارێکی سادە، ئەوەیە کاتێک زوومی کامێراکەت لە جوگرافیا جیاوازەکاندا دەخەیتە سەر منداڵێک یان ژنێک و دەتەوێت لە وێنەیەکی فۆتۆگرافیدا مێژووی خۆیانیان نیشان بدەیت.

بە دڵنیاییەوە نوسینی چیرۆکێک یان ڕۆمانێک هەروا سانا نییە، بکەویتە ئیشکردن لەسەر کاراکتەرەکان و لە چنینێکی دراماییدا پێکیانەوە ببەستیتەوە.

مەگەر هەر ڕۆژنامەوان خۆی بزانێت لە چ شەڕێکی دەستەویەخەدایە لەگەڵ ڕووداوەکان و بابەتە سەرنج ڕاکێشەکاندا تا بتوانێت ڕاپۆرتێکی لەسەر ئامادە بکات.

میوانی بەرنامە:
سورێن بێستون، هونەرمەند و نوسەر

ئەی ئەو کاتەی مرۆڤێک دەبێتە پەنابەر، پەنابەرێک کە خەونی هەیە و هەگبەی سەفەری هات و نەهاتەکەی پڕ دەکات لە هاوار و قیژە و مەینەتیەکانی گەلەکەی. پەنابەرێک خەونی هەیە و هەگبەی کۆچەکەی لەبەردەم خەڵکی نوێی نیشتمانێکدا هەڵدەڕێژێت کە ئاشنای نییە، خەونەکانی بۆ خەڵکێک دەگێڕێتەوە کە زانیارییان لەسەر ئەو جۆرە خەونانە نییە، بەڵام هەر ئەو پەنابەرە دەتوانێت بەو خەونە ڕەنگاڵەییەی هەیەتی، دیدی ئەوانی تر بەرامبەر خەون و ژیان و مرۆڤایەتیش بگۆڕێت.

دەشێت ئێستا خوێنەرێکی ئەم دێڕانە لەبەر خۆوە بڵێت؛ ئەمە چ جۆرە سیناریۆیەکی خەیاڵییە؟!

نا، ئەمە سەرگوروشتەی نوسەر و هونەرمەندێکە کە پێمدەڵێت لەوەتای گەیشتۆتە هەندەران یەک پەیامی پێیە و دەڵێت "بەردەوامم تا بیسەلمێنم کە جیاوازی لەناو مرۆڤایەتیدا نییە."

سورێن بێستون، نوسین و کارە هونەرییەکانیشی دەکاتە ناسنامەی خۆیی و نەتەوەکەیشی و لە نیشتمانی دووهەمیدا دەیخاتە بەردەم ئەڵمانیاییەکان و پێیان دەڵێت ئەوە من و ئەوە نەتەوەکەم، ئەوە مێژووی پڕ لە دوکەڵ و خەونی من و ئەوەش بیرکردنەوەی ئێوە، ئەوە منی کورد و منی مرۆڤ لەبەردەم دیدی ئێوەدا.

کە قسەم لەگەڵ ئەم نوسەر و هونەرمەندەدا کرد بۆی گێڕامەوە چۆن یەکێک لە پێشانگا هونەرییەکانی بووە هۆکارێک بۆ گۆڕانکارییەکی 180 پلەیی پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیاییدا بەرامبەر بە دۆسێی پەنابەران.

سورێن بێستون، نوسەر و هونەرمەند میوانی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:29 0:00
XS
SM
MD
LG