Accessibility links

وێڕای ئاشتەوایی لە ئەلجەزائیر تێرۆریستان جموجۆڵیان هەیە


وەزارەتی بەرگری وڵاتی ئەلجەزایر کوژرانی ئەفسەرێک و سەربازێکی وڵاتەکە ڕادەگەیەنێت هاوکاتی تەقینەوەی بۆمبێک لە کردەیەکی لەشکریدا لە ناوچەی ئەلمدیە.

لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی یەکشەممەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە هوکاتی کێوماڵکردنی ئەو ناوچەیە بۆمبێکی دەستی کە بە شێوەیەکی باو دروستکراوە، تەقیوەتەوە و ئەفسەرەکە و سەربازەکە کوژراون.

بەر لە 8 ڕۆژیش وەزارەتی بەرگری ئەلجەزائیر ڕایگەیاند، "سەربازێک کوژراوەلە پێکدادانێکی نێوان لەشکر و تێرۆریستاندا لە هەرێمی عەین ئەلدوفلا." ئەم هەرێمەش دراوسێی هەرێمی ئەلمدیەیە و هەردوو هەرێمەکەش ناوچەیەکی شاخاوین.

دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئەلجەزائیر ئیسلامییەکانی لە سەرەتای ساڵانی نەوتەکانی سەدەی ڕابردوودا چەکیان دژی حکومەتی وڵاتەکە هەڵگرتووە بە تێرۆریست ناودێریان دەکات.

لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە، لەشکر بەردەوام دەبێت لە کێوماڵکردنی ناوچەکەدا و وەک کردەیەکی لەشکری بۆ دۆزینەوەی وەک دەڵێت "تاوانباران"

هێشتاش هەندێک لایەنی چەکدار لە ئەلجەزائیر جموجۆڵیان هەیە، وێڕای ئەو پەیماننامەیەی بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی، کە دەوڵەت لە ساڵی 2005دا بڕیاریدا بۆ کۆتاییپێهێنانی شەڕی ناوخۆی ئەلجەزائیر (1992-2002).
لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا کە بە "10 ساڵە ڕەشەکە" ناودێر دەکرێت، 200 هەزار کەس کوژراون بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بڵاوکراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG