Accessibility links

پێگەکانی ئێران لە سوریادا بۆردومان دەکرێن


بەلانیکەم 9 کەس کوژراون لە ئاکامی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی زوویەکی ڕۆژی یەکشەممە کراونەتە سەر بنکەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەی ئەلبو کەمال لە ناو خاکی سوریادا.

ڕوانگەی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە سوریادا دەڵێت پێدەچێت فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ئەو هێرشانەی کردبن بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دیرلزور.

ڕوانگە، کە بنکەی لە لەندەنە و بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی لەناو سوریادا، دەڵێت لە نێو کوژراوەکاندا سوریایی و خەڵکی تری بیانیشی تیادان و دەشڵێت پێشدەچێت ژمارەی کوژراوەکان بەرزببێتەوە چونکە ژمارەیەک لە بریندارەکان لە ڕەوشێکی خراپ و ناجێگیری تەندروستیدان.

هەر لە ئاکامی ئەو هێرشانە چەند عەمارێکی چەک و تەقەمەنیش خاپور کراون.

ڕوانگەی سوریایی دەڵێت تەنها چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر جموجۆڵێکی شپرزە ئامێز لەنێو هێزەکانی ئێران و هەروەها میلیشیاکانی سەر بە تاراندا لەو ناوچەی ئەلبوکەمال بینراوە پاش ئەو هێرشانەی ڕۆژی یەکشەممە و هەروەهاش هێرشەکانی ڕۆژی شەممەش لە گوندی ئەلعەباس کراونەتە سەریان.

لە ئاکامی هێرشەکانی ڕۆژی شەممە، وەک ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، 6 میلیشیا کوژراون و چواریان سوریایین.

XS
SM
MD
LG