Accessibility links

بەختیار شارەزوری: فەشەلی ئیداری و حوکمڕانی و یاسا، تاکی کوردی ناچار کردوە حاشا لە مێژووی شۆڕشی خۆی بکات


Bakhtyar Sharazuri

لەتۆڕە کومەڵایەتیەکان و لەچاوپێکەوتنی میدیاکاندا، خەڵکی بۆ نارەزایی دەڕبڕین لەم دۆخە خۆزگە بەسەردەمی سەدام دەخوازن، لەکاتیکدا سەدام دکتاتۆر و خوین ڕێژ بوو، ئەنفالی گەلی کوردی کرد، هەڵەبجەی کیمیاباران کرد، گەنج و خێزانی لەبەرچاوی خەڵکی گوللەباران ئەکرد و ملی ئەپەڕاندن، ئایا ئەمانە هەموو لەبیرچوونەوە؟

ڕۆژانێک بوو گەنج لەشاخ دژ بە سەدام دەجەنگا بەڵام ئێستا ئەبینین سەردەمی سەدامی پێباشترە، هۆکاری ئەم گۆڕانکایە یا هەڵگەڕانەوەیە لەهزر و باوەڕ چیە؟

لە سەدەی ڕابردوو و سەرەتای ئەم سەدەیە خەباتی گەلی کورد بۆ کەرکووک بوو لەپێناو ئەوەشدا قوربانی زۆریداوە، بەڵام کاتێک دەسەڵاتی عێراق کۆنترۆڵی کەرکووکی کردەوە، گەلی کورد هاوشێوەی ئێستا بۆ باری ئابوری دەریدەبڕێت نارەزایی دەرنەبڕی؟

بەختیار شارەزوریی نوسەرو چاودێری سیاسی لەگفتووگۆیەکدا بۆدەنگی ئەمریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەڵێت" لەئەکاونتی خۆم لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاپرسیەکەم کردبوو کەسانێکی زۆر لەوانەی دەنگیان بەبەڵێ بۆ سەدام دابوو خاوەنی شەهیدن، لەشاخدا پێشمەرگەبوون، چەندین ساڵ دەربەردەر و برینداربوون، برای شەهیدو کەسی شەهیدە ئێستا خۆی ماوەتەوە دەڵێت بەڵێ سەدام باشترە، لەبەر ئەوی ئەمان (مەبەستی دەسەڵاتی هەرێمە) نەیانتوانی بنەمایەکی یاسایی و ئیداری دروستکەن"

هەروەها دەڵێت" بەراوردکاریی لەگەڵ سەدام حوسێندا دروست بوە بەدیوێکدا هەیە لەڕووی سیاسی و نەتەوەییەوە پێی قبوڵ نیە، بەدیوی دووهەم لەسەردەمی سەدام چەند ساڵ شەڕبوە بەڵام جیاوازی چینایەتی نەبوە، لەئێستاداخەڵک تاسەر ئێسقان بێ‌هیوابووە، لەئیدارە و سیاسەتی کوردی و حکومەتی کوردی تەنانەت لە هێزی پێشمەرگەی کوردی، پێشمەرگەکان خۆیان گلەیی دەکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:01 0:00


XS
SM
MD
LG