Accessibility links

دکتۆر گوندی: حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوپۆشی دەکات لە بۆردومانەکانی لەشکری تورکیا


دکتر کرمانج گوندی

لەشکری تورکیا بەردەوامە لە سەر هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق وتورکیا دەڵێت ئامانجی هێرشەکان پارتی کرێکارانی کوردستانە لەوێ. بەڵام خەڵکێکی زۆر ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشتووە وژمارەیەک خەڵکی سیڤیل کوژراون وبرینداربوونە کە ژن ومنداڵیشیان تێدایە. کۆمەڵگای نێونەتەوەیش لە بەرامبەرئه‌م پێشێلکارییانه‌ی تورکیا لە ناو سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق بێدەنگە.

دکتۆر کرمانج گوندی دەڵێت" ئەو ئەکتەرە گرنگانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر بڕیاردانی ڕووداوەکانی جیهاندا، دەتوانن چی بکەن لەوەختێک دەبینن خودی لایەنێکی کوردی ئاسانکاری بۆ دەوڵەتی تورکیا کردووە کە بێت لەشکرکێشی بکات لە دژی (پەکەکە)ی. ئەلبەتە مەرامی تورکیاش دیارە دژی (پەکەکە) نیە، لەمەرامنامەی تورکیا ئەسڵەن کورد وجوودی نییە، بەڵام دیسانیش ئەوە نابی ببتە بەهانە بۆ ئەو ئەکتەرانەی لەسەرئاستی جیهاندا بڕیاردەرن، بەو کارەی کە زۆنی زەرد هاوکاری کردووە کە تورکیا بێتن ئەوان چاوبپۆشن، چونکە لەو نێوانەدا ژن ومنداڵ وپەککەوتە کوژراون لەبەر ئەوە دەبوو هەڵوێستێکیان هەبوایە بەڵام دیسانیش وەختێک ئەتۆ بۆ خۆت دوژمن بانگ بکەیتە ناو ماڵ وحاڵی خۆت خەڵکێک لە دەرەوەی ماڵی تۆ دەتوانێت چۆن یارمەتیت بدات."

حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە بێ دەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بەرامبەر پێشێلکاریەکانی تورکیا لە ناو سنووری هەرێمی کوردستانی عێراق ئەم وتووێژەی لەگەڵ دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر لە زانکۆی تەنیسی ئیستێت سازداوە.

ئەلبەتە نە حکومەتی هەرێمی کوردستان ونەش حکومەتی بەغدا هەڵوێستێکی ئەوتۆیان وەرنەگرتووە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا.

دکتۆر گوندی دەڵێت" ئێمە کە گلەیی لە ئەکتەرە کانی کاریگەر لەسەر ئاستی جیهاندا دەکەین، بەڵام سەرۆکی عێراق کوردە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کوردە، وەزیری دەرەوە کوردە وکۆمەڵێک ئەندام پەرلەمانی کورد لەوێن، لە یوسرا ڕەجەب بەدەر یەک نەفەریان هەتا ئێستا لە بەرامبەر لەشکر کێشی تورکیادا دەنگی لێ نەهاتووە. ئێمە کە گلەیی لە خەڵکانێک دەکەین کە بۆ دەنگیان نایت، باشە مرۆڤ چییان پێ بڵێت ئەوانەی کە لە بەغدان ولەسەرحیسابی خوێنی ئەم میللەتە ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە بۆ وابێ دەنگن"

جێ ئاماژە پێکردنە ئەم وتووێژە بەر لە ڕاگه‌یاندنەکەی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق تۆمارکراوە کە تێدا وته‌بێژی ره‌سمی سه‌رۆک کۆماردەڵێت سه‌رۆکایه‌تی کۆمار ئه‌م پێشێلکاریانه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌کات وداوای ڕاگرتنی ئه‌و پێشێلکاریانه‌ ده‌کات.

دەقی وتووێژەیەکی حەیدەرکەریم لەگەڵ دکتۆر کرمانج گوندی

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:47 0:00


XS
SM
MD
LG