Accessibility links

بورجی ئیفێل جارێکی تر بە ڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە


بورجی ئیفێل لە پاریس پاش 104 ڕۆژ لە داخستنی، کە درێژخایانترین داخستنی بووە لە مێژوودا، بە ڕووی گەشتیاراندا کرایەوە.

ئەو گەشتیارانەی کە هێواش هێواش دەگەڕێنەوە بۆ پاریس خۆشحاڵ بوون بە کردنەوەی ئەم شوێنە بەناوبانگەی پایتەختی فەرەنسا لە کاتێکدا هێشتا هەندێکی تر لە شوێنە بەناوبانگەکانی ئەوێ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراون. بڕیارە لە 6 ی مانگی حەوتیش مۆزەکانەی لوڤر بکرێتەوە.

ئەنیلس باویس گەشتیارێکی تەمەن 43 ساڵانی هۆڵەندییە لە دەمی گەشتەکەیدا بۆ بورجی ئیفێل بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی گوت " بۆ ماوەیەکی زۆر خەڵکی پاریس بەتەنها و بەبێ هیچ گەشتیارێک چێژیان لە شارەکەیان و پارکە جوانەکانیان بینی."

بەڵام ئەو ئەسانسۆرەی کە گەشتیاران دەباتە سەرەوەی ئەو تاوەرە 324 مەتر بەرزە، هێشتا هەر داخراوە بۆیە خەڵکەکە هەتا پێیان بکرێت بە پلیکانەکاندا سەردەکەون. لە سێ هەیوانی تاوەرەکەدا تەنها دووانیان کراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG