Accessibility links

پزیشکانی پسپۆڕ: سلێمانی بووەتە چەقی ڤایرۆسی کۆرۆنا


لە شاری سلێمانیدا کۆمەڵێک لە پزیشکانی پسپۆر کۆبوونەوە و داوایان لە هاوڵاتیان کرد کە پرسی کۆرۆنا بە جدی وەرگرن و خۆیانبپارێزن، چونکە دۆخەکە مەترسیدارە و بەتایبەتیش سلێمانی کە بووەتە چەقی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا، ئەمەش لە کاتێکدا کە هەموو نەخۆشخانەکان پڕبوون و توانای کەرتی تەندرووستیش سنووردارە.

تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاد لە سێ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون کە زۆرینەیان دەکەونە پارێزگای سلێمانییەوە و لە شاری سلێمانیشدا، بەشێک لە بەرپرسە ئیداری و تەندرووستییەکان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، لەوانەش قامیمقامی سلێمانی، جێگری بەڕێوەبەری تەندرووستی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی و بەرپرسی نەخۆشخانەی شار.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان ڕێباز مەجید لە سلێمانی

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:10 0:00


XS
SM
MD
LG