Accessibility links

دانیشتوانی کورد بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زێدی خۆیان جێدەهێڵن


دەیان هاوڵاتی سیڤیل لە گوند نشینەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق زێدی خۆیان جێهێشتووە هاوکاتی فراوان بوونی کردە لەشکرییەکانی تورکیا دژ بە سەرهەڵداوانی کورد.

ئەم کردە لەشکریانەی تورکیا هاوکاتن لەگەڵ ناڕەزاییەکانی کاربەدەستانی عێراقیدا.

زۆرێک لەو خەڵکە کوردەی زێدی خۆیان جێدەهێڵن، خەڵکی گوندی کەشان و ناوچەکانی دەوروبەری ئەو گوندەن، وەک ئاژانسی دەنگ و باسی فرانس پرێس دەڵێت چۆڵکردنی ناوچەکە هاوکاتە لەگەڵ بۆردومان و تۆپباران کردنەکانی تورکیا بۆ ئەو ناوچانەی ئانکەرە گومانی وایە کە پارتی کرێکارانی کوردستانی لێن.

تورکیا لە هەفتەی ڕابردووەوە هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەستپێکرد بە ئامانجی لەناوبردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ژنێک بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە "ئێمە بەهۆی تورکەکانەوە لە ژیانی خۆمان دەترسین، نامانەوێت مناڵەکانمان بکوژرێن، هەر بۆیە دەبێت جێی بێڵین و هیچ شوێنێکیشمان نییە بۆی بچین."

لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەم ژنە دەڵێت "هیچ شتێک نەماوە و حکومەتەکەشمان هیچ شتێکی نەکردووە."

تورکیا بەردەوام هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەکاتە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان و دەڵێت حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هیچ هەنگاوێک نانێن بۆ لەناوبردنی پەکەکە.

لە هەفتەی ڕابردوودا، حکومەتی عێراق 2 جار باڵیۆزی تورکیای بانگ کردووە و یاداشتی توندی ناڕەزایەتی پێدراوە لەسەر ئەو کردە لەشکریانە.

XS
SM
MD
LG