Accessibility links

پارێزەرانی تورکیا ناڕازین


سەرۆکەکانی ژمارەیەک لە سەندیکاکانی پارێزەران لە تورکیا مانگرتنێکی ناڕەزایی دەربڕینیان دەست پێکردووە، پاش ئەوەی پۆلیس ڕێگەی لە خۆپیشاندانی پارێزەران گرت.

سەرۆکەکانی ئەو سەندیکایانەی پارێزەران و ئەندامانیشیان لە هەفتەی ڕابردوودا بە جلوبەرگی پارێزەرییەوە لە ئانکەرە دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین کرد بەرامبەر پلانەکانی حکومەتی تورکیا بۆ ذەستکاری کردنی یاساکانی ڕێکخستنی شێوازی کارکردنی پارێزەران و هەروەها سەندیکاکانیشیان، لەوانە چۆنیەتی هەڵبژاردنی سەرۆک بۆ سەندیکاکانی پارێزەران.

پارێزەرەکان دەڵێن ئەو گۆڕانکاریانە بە مەبەستی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سەندیکاکانە کە زۆربەیان بە شێوەیەکی ئاشکرا ڕەخنە لە حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەگرن.

پۆلیس ڕیگەی سەرەکی لەبەردەم پارێزەرە خۆپیشاندەرەکاندا داخستوە کە دەیانویست بچنە سەر گۆڕی کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا.

پارێزەرەکانی دانیشتوی ئانکەرەن بەشداری ناڕەزایەتی دەربڕینی پارێزەرەکانی شارەکانی تری تورکیایان کردووە و هاوڕان لەگەڵ ڕوانینەکانیاندا.

XS
SM
MD
LG