Accessibility links

ئوردون پلانێکی نوێ بۆ پەنابەرانی سوریایی دەستپێدەکات


حکومەتی شانشینی ئوردون، پلانێکی نوێی 3 ساڵی دەستپێدەکات بۆ کۆکردنەوەی 6.6 ملیار دۆلار لە وڵاتانی پارە بەخش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سەدان هەزار پەنابەری سوریایی لە وڵاتەکەدا.

وەزیری پلاندانان و هاوکاری نێونەتەوەیی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " لەمڕۆ دووشەممەوە دەست دەکەین بە پلانی چۆنییەتی سەروسەودا کردن لەگەڵ قەیرانی سوریادا بۆ ماوەی 3 ساڵ، واتە 2020 تا 2022.

وسام ئەلڕەبزی دەڵێت شانشینی ئوردون میوانداری زیاتر لە 1.3 ملیۆن پەنابەری سوریایی کردووە و ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ئابوری و ژێرخان و هەروەها دارایی دەوڵەت، دەشڵێت دەستکردن بەم پلانە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە وەک دەڵێت بۆتە بارگرانییەکی تر بەسەر وڵاتی ئوردونەوە.

لە لێدوانەکانیدا وەزیری پلاندانان و هاوکاری نێونەتەوەیی داوای لە وڵاتانی جیهان کردۆتەوە تا بەردەوام بن لە هاوکارییەکانیان بۆ شانشینی ئوردون.

نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 650 هەزار پەنابەری سوریایی لە شانشینی ئوردون تۆمارکردووە، لە کاتێکدا عەمان دەڵێت لەوەتای قەیرانی سوریا دەستیپێکردووە نزیکەی 1.3 پەنابەر چونەتە ناو ئوردونەوە و لەو کاتەشەوە تا کۆتایی ساڵی 2017، ئوردون بڕی زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری بۆ پەنابەران خەرج کردوە.

XS
SM
MD
LG