Accessibility links

پزیشکێکی سوریایی لە ئەڵمانیا دەستگیر دەکرێت


دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا پیاوێکی سوریاییان دەستگیرکردووە بە تاوانی ئەشکەنجەدانی زیندانییەک لە یەکێک لە گرتوخانەکانی دەزگای هەواڵگری لەشکری سوریا.

دادپارێزانی فێدراڵی لە ئەڵمانیا دەڵێن، ڕۆژی هەینی عەلاء کە گومانبارە لە هەرێمی هیس لە ناوەڕاستی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە و گومانیش وایە کە ئەشکەنجەی خەڵکی دابێت و هەورەهاش تاوانی دژە مرۆڤایەتی ئەنجام دابێت.

دادپارێزان دەڵێن کردەوەکانی عەلاء پەیوەندییان هەیە بە ڕووداوێکی ساڵی 2011وە لەگرتوخانەیەکی شاری حومس.

بەپێی لێدوانی دادپارێزانی فێدراڵی لە ئەڵمانیا، کەسێک لەو گرتوخانەیەی شاری حومسدا توشی شەپڵە دەبێت بەهۆی ئەشکەنجەدانەوە و دوای ئەوەی دەکەوێتە سەر زەوی ئەوجا عەلاءبە لەقە دەکەوێتە لێدانی ئەو کەسە کە لەسەر خۆپیشاندان گیرابوو، ڕۆژی دواتریش لەبەردەم پزیشکێکی تری گرتوخانەکدا جارێکی تریش عەلاء دەکەوێتەوە لێدانی گیراوەکە و پاش ئەوەی دەبورێتەوە، ئەوجا وازیلێدەهێنێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دراون بە دادپارێزانی ئەڵمانیا، ئەو گیراوە بە ماوەیەکی کەم پاش لێدان و ئەشکەنجەدانی، گیانی لەدەستداوە، بەڵام هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.

عەلاء لە ساڵی 2015 سوریا جێدەهێڵێت و دەگاتە ئەڵمانیا و لەوێش وەک پزیشک کاری کردووە.

دەستگیرکردنی عەلاء لە کاتێکدایە 2 کارمەندی پێشووی پۆلیسی نهێنی سوریا دادگایی دەکرێن لە ئەڵمانی.

ئەو 2 کەسەش گوناهبارکراون بە ئەنجامدانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی و هەروەهاش ئەشکەنجەدانی هەزاران خۆپیشاندەر.

XS
SM
MD
LG