Accessibility links

ڕێپێوانی هەدەپە لە ئانکەر کۆتایی پێدێت


پارتی دیموکراتی گەلان لە 15 ی مانگی شەش ڕێپێوانێکی بە ناوی ڕێپێوانی " دژ بە کودەتای سیاسی" لە جولەمێرگ و ئەدیرنەوە دەستپێکرد و ڕۆژی شەممە لە ئانکەرە بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کۆتایی پێهات.

هاوسەرۆکەکانی هەدەپە پەروین بۆڵدان و میتات سانجار لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان، بەڕێوەبەران و ئەندامانی هەدەپە لە باخچەی پەرلەمانی تورکیا کۆبونەوە.

هەردوو هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایانگەیاند ئەم ڕێپێوانە کۆتایی پێهات.

هاوسەرۆکی هەدەپە میتات سانجەر لە لێدوانەکەیدا گوتی " ئێمە لە دوو قۆڵەوە یەکێکیان لە جولەمێرگەوەو ئەوەی تریش لە ئەیرنەوە دەستمان بە ڕێپێوانەکەمان کرد. لە هەردوولای ڕێپێوانەکەماندا جارێکی تر دەرکەوت گەلی ئێمە دیموکراسی، دادپەروەری و ئاسایشیان دەوێت. ئێمەش داخوازییەکانی گەلی خۆمان لەو بوارەدا جێبەجێ دەکەین."

لەو ڕێپێوانەدا داخوازییەکی زۆر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەستیپێکردووە. لەو بارەیەوە پەروین بۆڵدان گوتی "گەلی ئێمە بە هەمو جۆرێک پشتگیریان لێ کردین. ئێمە لەگەڵ کۆمەڵێک ڕێکخراوی جیاجیادا وتووێژمان کرد. ئەوەی کە بەدەیمان کرد گەلی ئێمە داوا دەکەن کێشەی کورد بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت. ئێمەش وەک هەدەپە لێرەوە داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین بێن و ئەم بابەتە پێکەوە چارەسەر بکەین. لەو بارەیەوە هەر بەرپرسیارێتییەک بدرێت بە ئێمە ئێمە ئامادەین."

پەرلەمانتاری هەدەپە دیلان دیرایەت تاشدەمیر کە ئەوەیش بەشداربوویەکی ڕێپێوانەکە بوو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " ئێمە بەم ڕێپێوانە ویستمان داواکارییەکانی خەڵکی بزانین. ئێمە بۆمان دەرکەوت دەوڵەت چەنێک ئاستەنگی دروست بکات بەڵام خەڵکی ئێمە هەر پشتگیریمان دەکەن. گەل ئاشتی، دیموکراسی و دادپەروەری دەخوازن."

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان ئەیوب دمیر لە ئانکەرەوە ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:11 0:00


XS
SM
MD
LG