Accessibility links

ڕەوشی ئاوارە عەفرینییەکانی هەرێمی شەهبا


لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا دەربەدەرە عەفرینییەکانی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی شەهبا لە ڕەوشێکی زۆر سەختدا دەژین.

ئەو کۆچبەرانەی کە ژمارەیان زیاتر لە 137 هەزارە لە پێنج کەمپ و 42 گوندی کە بەهۆی شەڕەکانەوە وێران بوون دەژین.

کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی شەهبا
کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی شەهبا

لەبەر ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو شوێنانەی وەکو شوێنی پەنابەران نەناساندووە، هاوکارییە مرۆییەکان و بەتەنگەچوونی ئەو ئاوارانەی عەفرین زۆر کەمە.

نوژیان عەڵی یەکێک لە ئاوارە عەفرینییەکان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هیچ ڕێکخراوێکی مرۆیی هاوکاری ئێمە ناکات، زۆر لەو بۆمبانەی داعش چاندبوونی بە منداڵەکانماندا تەقیونەتەوە هێشتاش جیهان بێدەنگە و ئێمە وەکو پانبەر هەژمار ناکەن."

ئاوارەکانی عەفرین نەک تەنها ژیانێکی سەختیان هەیە بەڵکو ڕۆژانە لە مەترسیشدا دەژین بەهۆی شەڕو تۆپبارانەکانی هێزی ڕوسی و لەشكری تورکیا لەلایەن و لە لایەکیتریش هێرشەکانی لەشکری تورکیاو کۆمەڵە چەکدارەکانی کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشو لە هەرێمی شەهباوە ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG