Accessibility links

پارێزەرەکەی دەمیرتاش باس لە بڕیاری نوێی دادگای دەستووری تورکیا دەکات


دادگای دەستووری تورکیا بڕیاری دا، سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی هەدەپە قەرەبووی دارای بکرێتەوە بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژتر لەو سزایەی بەسەریدا سەپێندراوە لە زیندان ماوەتەوە.

بەهۆی ئەم بڕیارە دەمیرتاش ئازاد ناکرێت چونکە دۆسێی تری لەسەرە.

پارێزەرەکەی دەمیرتاش، ڕەمەزان دمیر لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باس لە بڕیارەکەی دادگای باڵای تورکیا و بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورپا دەکات و دەڵێت " لە ئێستادا دوو دادگای باڵا بڕیاری ئەوەیان داوە مافی دەمیرتاش پێشێلکراوە. پێویستە لەسەر بڕیاری ئەم دوو دادگایە دەمیرتاش ئازاد بکرێت."

ئەو گوتیشی بڕیارەکەی ئەوروپا ئاماژە بەوەش دەکات دەمیرتاش لەسەر فەرمانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستگیر کراوە و ئەوەش بڕیارێکی سیاسییە.

پارێزەکەی دەمیرتاش دەشڵێت 33 دۆسێی دژ بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هەبوو ئەوەی کە لەسەری سزا دراوە، دۆسێیەکی سیاسییە.

ڕەمەزان دمیر دەشڵێت " نازانین دەبێت چەند دادگای جیاواز بڕیار لەسەر دەمیرتاش بدەن، بەڵام دەزانم ئێستا لە تورکیا هیچ دادگایەک ناتوانێت بەبێ فەرمانی سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیار لەسەر ئازادکردنی دەمیرتاش بدەن."

سەڵاحەدین دمیرتاش لە ساڵی 2016 وە دەستگیر کراوەو لەو کاتەوە لە زیندانی ئەدیرنەدایە.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان خەجیجان فارقین.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:03 0:00


XS
SM
MD
LG