Accessibility links

بەرنامەی هەلەو واشنتن: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان


هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی لەشکری تورکیا لە ناوەڕاستی ئەم مانگی شەشەدا دەستپێکرد، بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە بە پێی وەزارەتی بەرگری تورکیا گوایە بۆ سەر بنکە وبارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یە لە ناوچوکانی مەخمور وشەنکال وزاپ وقەندیل.

چەند ڕۆژێک پاشتر لەشکری تورکیا کرداری سەربازی زەمینی به‌ پشتیوانی هێزی ئاسمانیی لە دەڤەری زاخۆ لە پارێزگای دهۆک دەستپێکرد. ئەم کردارە لەشکرییە بە سەرپەرشتی وه‌زیری به‌رگری تورکیا خولوسی ئاکار بەڕێوەدەچێت. لەلایەکی ترەوە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی دەڤەری حاجی ئۆمەرانییان کردووە، گوایە پێشمەرگەکانی کوردستانی ئێرانیان لەو ناوچانە کردۆتە ئامانج.

تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هیچ هەڵوێستێکی لە سەر ئەو هێرشانە وەرنەگرتووە وبەتایبەتی کردارە لەشکریەکەی تورکیا. حکومەتی عێراقیش هەڵوێستێکی شەرمنانەی وەرگرتووە وناڕەزایی دژی هێرشەکەی جەندرمەی تورک دەربڕیوە. بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە هەوکاتی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرۆکی دەزگای میتی تورک بە نهێنی لە بەغدا بووە.

بۆچی هەتا ئێستا هەڵوێستێکی ئەوتۆ نەبووە بەرامبەر بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان؟ بۆچی تورکیا لەمکاتەدا دەستی بە ئەم هێرشە کردووە؟ یان ئامانج لە دەستبێکردنی هێرشەکان لەمکاتەدا چین؟ ئایا سەرۆکی تورک ڕەجەب تەیب ئۆردوغان دەیەوێت کێشەکانی ناو وڵاتەکەی هەناردەی دەرەوە بکات، یان دەیەوێت لەهاویندا بەفیعلی شەڕی قەندیل بکات؟ ئەم پرسیارانەو چەندین پرسیاری تر لە بەرنامەی هەلەو واشنتندا حەیدەر کەریم ئاڕاستەی ڕۆژنامەوان لەتیف فاتیح فەرەجی دەکات.

دەقی بەرنامەی هەلەو واشنتن

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:54 0:00


XS
SM
MD
LG