Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: پەرلەمان لە نێوەندی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا


ڕەوشی هەرێمی کوردستانی عێراق لە زۆر ڕووەوە خراپە، قەیران بە دوای قەیراندا لەو هەرێمە سەرهەڵدەدەن.

قەیرانی سیاسی و بەڕێوەبردن و دارایی و سیاسی و فەرمانڕەوایەتی و تەندروستی و لە سەرو هەمووشیانەوە قەیرانی دیموکراسی بوونیان هەیە و هەر یەکەشیان بە جۆرێک کاریگەری نەرێنی خۆی هەیە بەسەر کۆمەڵگەوە.

هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی 1992وە، هەرێمێکی خودموختارە و کورد خۆی فەرمانڕەوایەتی خۆی دەکات، بەڵام وەک باس دەکرێت هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە پێمان بڵێت فەرمانڕەوایەتی ئەم 28 ساڵەی ڕابردووی کورد لە عێراقدا توانیویەتی سود لە دەرفەتە مێژووییەکان وەربگرێت، یانیش دەسەڵاتدارانی کورد توانیبێتیان سود لە هەڵکشان و داکشانەکانی ڕابردووی خۆیان وەرگرتبێت و بەرنامەڕێژییەکیان کردبێت بۆ ئایندە.

لەم 28 ساڵەی ڕابردوشدا، تەنانەت پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش هێندەی ئەوەی بۆتە دامەزراوەیەک بۆ ناکۆکی و ناتەبایی، هێندە نەبووەتە ئەو دامەزراوە نیشتمانیەی بتوانێت کارە سەرەکییەکانی خۆی ڕابپەڕێنێت.


میوانی بەرنامە:

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

لە ئێستادا بەهۆی ئەو هەموو کێشە زۆرانەی لەناو هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەن، دەرگای پەرلەمان داخراوە، وەک دەگوترێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە؛ ئایا ڕێگەی تر نەبووە کە پەرلەمانی هەرێم دانەخرێت و درێژە بە کارەکانی خۆی بدات؟

زۆرێک لە چاودێر کۆکن لەسەر ئەوەی ململانێ ناتەندروستەکان نەک هەر ئایندە بەڵکو جوگرافیای هەرێمی کوردستانی عێراقیش دەخەنە بەردەم مەترسییەکی گەورەوە. جا ئەگەر وایە بۆچی هێشتا هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە لە لایەنە سیاسییەکانی ئەو هەرێمە نابینرێت؟

لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەگوترێت گەورەترین و خراپترین زیانەکان بەسەر خەڵکدا دەکەونەوە نەک لایەنە سیاسییەکان.

ئەبوبەکر هەڵەدەنی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:05 0:00
XS
SM
MD
LG