Accessibility links

حەشدی شەعبی هەوڵی چەکدارکردنی کاکەییەکان دەدات


حەشدی شەعبی و هێزە کوردیەکان، بە جیا هەوڵی قۆستنەوەی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر گوندە کاکەیی نیشینەکانی دەوروبەری خانەقین دەدەن، حەشدی شەعبی هەوڵی چەکدارکردنی کاکەییەکان و هێزە کوردیەکانیش هەوڵی گێڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچەکە و پێکهێنانی هێزی هاوبەش دەدەن.

پاش هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر گوندی دارای کاکەیی نیشینی باشوری خانەقین، کورد هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هێزی هاوبەش بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە چڕکردووەتەوە، لەبەرامبەریشدا حەشدی شەعبی دەیەوێت لەڕێگەی چەکدارکردنی کاکەییەکانەوە شکست بەو هەوڵەی کورد بهێنێت.

رەجەب کاکەیی چالاکوانی کاکەیی، بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند"حەشدی شەعبی بە ناڕاستەوخۆ داوایان لە کاکەییەکان کردووە، ڕازی بن تا چەکداریان بکەن."

وتیشی"بەشێکی زۆر لە کاکەییەکان بەو داواکاریە ڕازی نەبوون، چونکە ئەمە هەوڵی بە شیعەکردنی کاکەییە، کە دەیانەوێت بەداعش بیانترسێنن و بیانکەنە حەشد."

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا، دوای هێرشی سەر کاکەییەکان، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چوونەتە خەت، بەرپرسی هەواڵگیری سەربازی عێراقیان بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی خانەقین کردووە.

هاوکات کورد هەوڵی قۆستنەوەی دۆخەکە دەدات، فشاری خستووەتە سەر عێراق بۆ گێڕانەوەی پێشمەرگە و پێکهێنانی هێزی هاوبەش لەو ناوچانە، بەڵام حەشدی شەعبی دەیەوێت کاکەییەکان چەکدار بکات و لەمپەر لەبەردەم هەوڵەکانی کورددا دروست بکات.

چەند هاوڵاتیەکی کاکەیی کەداوایانکرد ناویان بڵاونەکرێتەوە، بەدەنگی ئەمەریکایان وت"بەرپرسانی بەدر و عەسایبی ئەهلی حەق سەردانی چەند کەسایەتیەکی کاکەییان کردووە، پێشنیاری چەکدارکردنیان بۆ کردوون."

پێشنیاری بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆ چەکدارکردنی کاکەییەکان، لەکاتێکدایە گوندە کاکەیی نیشینەکان کە هێرشی کراوەتە سەر، سنوری دەسەڵاتی لیوای 23 ی حەشدی شەعبی یە.

رەجەب کاکەیی وتی"بەشێکی زۆر لە کاکەییەکان گەڕانەوەی پێشمەرگەیان پێ پەسەندە، گەر ئەمەش نەکرا، داوایانکردووە ئەو لیوایەی حەشد ڕەوانەی ناوچەکەیان بکرێت کە سەرجەم فەرماندە و چەکدارەکانی کوردی فەیلین."

هەوڵی هێزەکانی حەشد بۆ چەکدارکردنی کاکەییەکان، لەکاتێکدایە لە ناوچەکانی نەینەوا هێزێکیان بۆ کەمینەکان پێکهێناوە، دەیانەوێت هەمان سیناریۆ لەسنوری خانەقینیش دووربارە بکەنەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:34 0:00


XS
SM
MD
LG