Accessibility links

کاربەدەستێکی فەرەنسا: نابێت ناتۆ چاوپۆشی لە کێشەکانی تورکیا بکات


کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە هێزی دەریایی تورکیای بە هەراسانکردنی کەشتییەکی جەنگی فەرەنسی کە لە ئەرکی ناتۆدابوو، تاوانبار کرد و گوتی نابێت ناتۆ چاوی خۆی داخات لە ئاست ڕەفتاری ئەم دواییانەی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانانیدا.

کاربەدەستێکی باڵای تورکیا نکوڵی لەو تۆمەتە دەکات و دەڵێت هیچ شتێکی لەو جۆرە ڕووی نەداوە.

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ لەم هەفتەیەدا کۆبونەوەیەک بە ڕێگای پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام دەدەن هاوکاتی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە نێوان پاریس و ئانکەرە. ئەو دوو وڵاتەی هاوپەیمانی ناتۆ لەسەر قەیرانی لیبیا چەندین جار بەگژیەکدا چوون و یەکتر بە پشتیوانی کردنی لایەنە جیاوازەکانی شەڕی لیبیا تاوانبار دەکەن.

کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری فەرەنسا بەر لە دەستپێکردنی ئەو کۆبونەوەیە گوتی کاتی ئەوە هاتووە ناتۆ وتووێژێکی ڕژد لەسەر تورکیا و ڕەفتارەکانی نەک تەنها لە لیبیا بەڵکو لەسەر مەسەلەکانی تری وەکو کڕینی سیتمی S-400 ی ڕوسیایی و ڕێگەگرتن لە پلانی بەرگری ناتۆ بۆ بەڵتیق و پۆلەندا بکات.

ئەو کاربەدەستە گوتیشی ڕەفتارەکانی تورکیا مایەی قبوڵکردن نین بە تایبەتی ئاماژەی بە ڕۆڵی تورکیا لە لیبیا کرد.

XS
SM
MD
LG