Accessibility links

دکتۆر گۆران عەبدوڵا: خەڵک ناچار کراوە لە نێوان هەڕەشەی کۆرۆنا و برسیکردن هەڕەشەی کۆرۆنا هەڵبژێرێت


Dr. Goran Abdulla

هەرێمی کوردستان خۆشحاڵ بوو بە کەمترین زیانەوە قوناغی یەکەمی ڤاێرۆسی کۆرۆنای تێپەڕ کرد، بەڵام وا دیارە دیسان مەترسی بڵاوبۆنەوەی ڤاێرۆسەکە لە ئارادایە.

ئاخۆ ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ئارادایە جێگای نگرانیە؟

دیارە مرۆڤ پاراستنی خۆێ بە خۆیەوە تا هەر کەسێکی تر گرێدراوە، هاووڵاتیان تا چەند بە گرنگیە دەڕواننە مەترسی ئەم پەتایە؟

ئەوەی بە ئیسپانش فلو ناسراوە کە لە قوناغی دوەمیدا زیانێکی زۆرتری بوو تا قوناغی یەکەم و تێدا ٥٠٠ میلیۆن کەس تووش بوون و ٥٠ میلیۆن کەسیش مردن، ئایا هەمان پێشبینی دەکرێ؟

پزشکان بەدەر لەوەی کارێکی پێشەیی ئەنجام دەدەن، لە هەمان کاتدا ئەرکێکی مرۆڤایەتیانەیان لە ئەستۆدایە، ئاخۆ دەکرێ بە بێ مووچە، بە بێ دابینکردنی پێداویستیەکانیان بە باشی کارەکانیان ئەنجام بدەن لە کاتێکدا باس لە میلیۆنان دۆلار دەکرێ کە لە بەغداوە رەوانەی هەرێم کراوە؟

دکتۆر گۆران عەبدوڵا شارەزا لە سیستمی تەندرووستی نیۆنەتەوەییدا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو بارودۆخەی ئێستا لە ئارادایە لە بارەی بڵاوبونەوەی پەتاکە لە راستیدا جێگای نگرانیە، لەبەر ئەوەی ژمارەکان زۆر بەرەو ھەڵکشان ئەچن و ژمارەی نەخۆش وە ژمارەی مردوو زۆرتر بوەتەوە لە ماوەی رابوردوودا وە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتە نادرووستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندرووستی لەم بارەیەوە، لە ماوەی رابوردوودا کەرەنتینە راگەیندرا وە قەدەغەی هات و چوو کرا بەڵام بە بێ هیچ هاوکاری کردنێکی دارایی و دابینکردنی مووچە، لەبەر ئەوە هەم خەڵک و هەم رێکخراوەکان و پارتەکانیش پێیان باش نییە قەدەغەی هات و چوو دیسان رابگەیندری بە بێ ئەوەی هاوکاری دارایی پێشکەش بە هاووڵاتیان بکرێ".

دکتۆر گۆران هەر وەها دەڵێت " بە راستی نازانین قوناغی دوەمی ئەم ڤاێرۆسە بە چ ئاراستیەکدا دەچێت وە یاخود بە شێوەی ئینفلاونزای ئیسپانی دەچێت یانە، ئەوە یەکێک لەو ئەگەرانەیە کە بۆێ هەیە بەداخەوە لە کوردستاندا روو بدات، هۆکارەکانی ئەوەی کە رەنگە ئەمە وابێت ئەوەیە کە بەداخەوە لە کورستان لە سەرتادا خەڵک وە دەسەڵاتیش دوای ئەوەی کە ژمارەکان کەمی کرد پێیان وابوو کە گوایە بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوتوون و تەقەی خۆشی کرا وە جۆرێک لە بێ منەتی هەبوو لە بەرامبەر بە نەخۆشیەکە وە ئەمەش زۆر مەترستیدار و بۆیە رەنگە بە هەمان شێوە ئەزمونی ئیسپانش فلو دووبارە بێتەوە”.

دکتۆر گۆران دەشڵێت “ بە داخەوە وەزارەتی تەندرووستی وحکومەت، وە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی سەڵماندیان کە زۆر زۆر بێ منەتانە وە زۆر زۆر بێ خەمانەن بەرامبەر بە تەندرووستی هاووڵاتیان و ژیانی هاووڵاتیان، وە ئەبێ بە هەمومانەوە فیشار درووست بکەین بۆ ئەوەی کە مووچە و دەرماڵەی پزشکان وکارمەندانی تەندرووستی لەم کاتەدا بدرێ چوونکە ئەوان شەڕی کۆرۆنامان بۆ دەکەن".

دکتۆر گۆران لە درێژاییدا دەڵێت “ من پێیم وایە ئێستاش خەڵک لە ئاستێکی زۆر باڵای بەرپرسیارەتیدایە، لە مەترسیەکان ئاگادارە، بەڵام بەراستی بەداخەوە خەڵک ناچار کراوە لە نێوان هەڕەشەی کۆرۆنا وە برسیکردن وە برسی بوون هەڕەشەی کۆرۆنا هەڵبژێرێت وە ئەمەش خەتای ئەو نییە ، ئەمە خەتا و گوناهی دەسەڵاتە کە لەم کاتە ناخۆش و ناسکەدا مووچەیەکی زۆر، پارەیەکی زۆر لە بەغداوە دێت بەڵام دابەش ناکرێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:35 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG