Accessibility links

توێژینەوە: باپیرانی تیمساح لەسەر 2 پێ ڕۆشتوون


توێژینەوەیەکەی نوێ لەسەر بنەمای بەبەردبوو ئاماژە دەدات تیمساحی بەر لەمێژوو لەتیمساحی ئەم سەردەمە لەسەر 2 پێ ڕۆشتوون جیاواز .

توێژینەوەکە 5 شەممەی ڕابردوو لە گۆڤاری ڕاپۆرتە زانستیەکاندا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت "پێشتر تێگەیشتنێک هەبوو ئەو جێپێ بەردینانەی لە کۆریای باشوور دۆزرانەتەوە هی تیرۆسۆرە (ئەو دایناسۆرەی باڵی هەبوە) و لەسەر پێ ڕۆشتوە.

بەڵام شیکردنەوەی زیاتری جێ پێکان ئاماژدە دەدات کە لەڕاستیدا دەگەڕێتەوە بۆ جۆرێک تیمساح لەسەر 2 پێ ڕۆشتوون.

ئەمەش یەکەم بەڵگەیە لەئێستادا کە گرووپێک تمساح هەبوە لەسەر 2 قاچ هاتووچۆی کردوە، ئەم گرووپە بەشێکن لەجۆرەکانی کە جیابوونەتەوە و لەناوچوون و تیمساح بەشێکە لەوان. توێژەرەوان ناوی ئەم گروپە نوێیەیان ناوە بە (باتراچۆپوسە دێرینەکان) Batrachopus grandis.

جێ‌پێکان لەنێوان 18 بۆ 24 سانتیمەترە، ئەمەش نیشانەیە کە جەستەی ئەو گیانلەبەرانە نزیکەی 3 مەتر بوە. تەنها جێ پێی دواوە بەجێماوە، ئاماژەیە کەشێوەی ڕۆشتنی لەسەر 2 قاچ بوە و قورسایی خستۆتە سەر بن و لەپی پێی.

بۆماوە بەردینەکانی بەباشی ماونەتەوە و لەناوچەی (جینجوو) لەکۆریای باشور دۆزراونەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (کریتساسۆ) بەر لە 145 تا 105ملێۆن ساڵ و بەسەردەمێکی کەشوهەوای گەرم و شێدای زەوی دادەنرێت، ئەم قۆناغەش بۆ دایناسۆرەکان درێژترین بۆە و دوای ئەوە قۆناغی جۆراسی هاتوە کە نزیکەی 79 ملێۆن ساڵ لەمەوبەر بوە.

توێژینەوەیەکی جیاواز لە ساڵی 2015ەوە کراوە ئاماژەی دابوو کە "ئەگەر هەیە تیمساح لەسەر 2 پێ ڕۆشتبێ لەناوچەی باکوری ولایەتی کارۆلاینای باشوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بەر لە 230 ملێۆن ساڵ ژیاوە".

نەخشەی گووگڵ ڕێگریەکانی هاتووچۆ لەناوچەکان بەهۆی کۆڤید-19ەوە بڵاو دەکاتەوە

کۆمپانیای ئەلفابێت خاوەنی گووگڵ ڕایگەیاندا چەند خزمەتگوزاریەکی تایبەت بەنەخشەکانی دەخاتە بەردەست، بۆ ئاگەدارکردنەوەی بەکارهێنەرانی، ئەوەی تایبەتە بە ڕێگریەکان لە کۆڤید-19، بەمەبەستی یارمەتیدانیان تا بتوانن پلان بۆ هاتووچۆیان بەشێوەیەکی باشتر دارێژن.

گووگڵ دەڵێت ئەم نوێکردنەوەیە ڕێگا بە بەکارهێنەران دەدات دڵنیابن لەئەگەری قەرەباڵغیی ویستگەکانی میترۆ و شەمەنەفەر لەکاتی تایبەتدا، یاخود ئەگەر پاسەکانی لەسەر هێڵێک کاردەکەن لەکاتی خۆیاندا دێن و دەچن.

هەروەها کۆمپانیاکە لەبڵاوکراوەیەکدا لەسەر ئینتەرنێت ووتی، ڕێگەپێدانی هاتووچۆ بەهۆی کۆڤید-19ەوە لەوڵاتانی ئەرجەنتین، فەرەنسا، هیندستان، وڵاتەیەکگرتوەکان و بریتانیا بڵاودەکرێتەوە.

زانیاریە نوێکان وردەکاریی جێگای پشکنینی کۆڤید-19 و ڕێنمایەکان بۆ پەڕینەوە لەسنوورەکانی نێوان ولایەتەکان و وڵاتەکاندا دەستنیشان دەکات، لەنێوان کەنەداوە و وڵاتەیەکگرتوەکان و مەکسیکدا.

لەچەند مانگی رابردوودا کۆمپانیای ئەلفابێت شیکاریی بۆ زانیاریەکانی گووگڵ لە 131 وڵاتدا کردوە، لەسەر ئەو تەلەفوونانەی نەخشەکەیان بەکارهێناوە بۆ هاتووچۆ، هەروەها بڕیارەکانی قەدەغەکردنی رێگاکان و هاوکاریە تەندروستیەکان و پابەندبوون بەدوریی کۆمەڵایەتیەوە و ڕێوشوێنەکانی بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دراوە.

گووگڵ ملیارەها دۆلاری لەوەبەرهێنان بەکارهێناوە لەچەند ڕێگایەکەوە، لەبواری ڕاگەیاندن و لە تۆڕی لێکۆڵینەوە و کردنی نەخشەکێشانی جیهان بەدیجتاڵ، مانگانە ملیارەها بەکارهێنەری بۆ هاتووچۆی ڕێگا هەیە .

توێژینەوە: لەوانەیە دەمامک هەزارەها کەس لەتووشبوون بەڤایرۆس بپارێزێت.

(ڕۆیتەرز)- توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت سەپاندنی بەکارهێنانی دەمامک بۆ ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەوناوچانەی ڤایرۆسەکە بەتووندی تیایدا بڵاوبۆتەوە هۆکاری ڕێگەگرتن بوە لەتووشبوونی هەزارەها کەس بەڤایرۆسەکە.

توێژینەوەکەی لە گۆڤاری BNIS ئەکادیمیای نیشتمانی زانست لەولاتیەکگرتوەکانی ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت بەکارهێنانی دەمامک زۆر گرنگترە لە ڕێنمایەکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و مانەوە لە ماڵەوە.

کورتکراوەی توێژینەوەکە دەڵێت، هێڵی داتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە گۆڕانکاری گەورەی بەسەرداهاتوە کاتێک بەکارهێنانی دەماک سەپێندراوە ، لەمانگی 4دا لەئیتالیا و لە17 مانگی 4دا لە نیویۆرک لەئەمریکا، لەوکاتەی ئەو 2 جێگایە مەترسیدارترین شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوون.

توێژەرەوان دەڵین "ئەو ڕێگای خۆپاراستنە هۆکاری کەمبوونەوەی لەبەرچاوی تووشبوونەکان بوە، لەئیتالیا ڕێگریی لە تووشنەبوون بە 78 هەزار مەزەندە دەکرێت لە نێوان 6ی مانگی 4 تا 9ی مانگی 5 و بە 66 هەزار لەنیویۆرک لەنێوان 17ی مانگی 4 و 9ی مانگی 5دا.

سەرباری ئەمە دەڵێن سەپاندنی بەکارهێنانی دەمامک لە نیویۆرک بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی تووشبوون بەڕێژەی 3% لەکاتێکدا تووشبوونەکان لەوڵاتدا لەبەرزبوونەوەدا بووە.

توێژەرەوان ئاماژایاندا بە ڕێوشوێنەکانی‌دیکە وەک خۆلادان لەتێکەڵاوبوونی راستەوخۆ، دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، کەرەنتینەکردن، دەست شتنی بەردەوام و پاکوخاوێنی، ئەمانە هەمووی بەر لەبەکارهێنانی دەمامک هەبوە لەئیتالیاو لەنیویۆرک. بەڵام وەک دەمامک کاریگەری نەبوە. ووتیشیان ئەو هەنگاوانەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەم دەکاتەوە، نەگەیشتنی کەسەکانە بەیەکتری، لەکاتیکدا داپۆشینی دەم ولووت ڕێگرە لە بڵاوبوونەوەی لەهەوادا.

لەکۆتایدا دەڵێن "کاری سەرەکی دەمامک و داپۆشینی دەم ولووت ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەگەڵ پژمە و کۆکە و هەناسەدان و هەڵمژینی ئەو هەوایەی ڤایرۆسەکەی تێدایە و هۆکاری کەمبوونەوەی لەبەرچاوی تووشبوونەکانە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:13 0:00


XS
SM
MD
LG