Accessibility links

بومەلەرزەیەک لە تورکیا دەدات


بومەلەرزەیەک بە هێزی 5.7 بە پێوانەی ڕێختەر لە هەرێمی بینگۆل دەدات لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا.

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان،3 کەس برینداربوون بەهۆی ڕوخاننیدوو تاوەری چاودێریکردن، وەک لە ڕاگەیاندنی فەرمانڕەوای ئەو هەرێمەی تورکیا ئەو 3 کەسەی برینداربوون، کارمەندی هێزە ئاسایشییەکانی تورکیان.

هەر لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە چەقی بومەلەرزەکە لە گوندی کیناربینار بووە.

ئاژانسی دەنگ و باسی ئەنادۆڵیا لە زاری قادر قادرچی، فەرمانڕەوای هەرێمەکەوە دەڵێت کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر مردنی خەڵک نەدراوە.

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بومەلەرزەیەکی تر بە هێزی 6.8 لە ڕۆژهەڵاتی تورکیای دا، وەک کاربەدەستان باسیان دەکرد زیاتر لە 40 کەس گیانیان لەدەستدابوو.

XS
SM
MD
LG