Accessibility links

لە فلیپین 2 کەس دەکوژرێن


دوو ماتۆڕسوار تەقەیان لە بنکەیەکی پۆلیس کردووە لە باشوری فلیپین و دوو پۆلیسیان کوشتووە و دووانی تریشیان بریندار کردووە.

نزار باکون، لێکۆڵەری پۆلیس دەڵێت یەکێک لەو هێرشبەرانە تفەنگێکی جۆری ئێم 16ی پێبووە و تەقەی لە بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی بارانگ کردووە لە هەرێمی سولو و هێرشبەرەکە توانیویەتی خۆی دەرباز بکات.

باکون لە لێدوانەکەیدا بۆ ئاژانسی دەنگ و باسی ئەسیۆشێتد پرێس، ئاماژەی بەوە کردووە نازانرێت ئەو 2 هێرشبەرە سەر بە چ لایەنێکن، بەڵام دەڵێت "چەکدارەکانی ڕێکخراوی ئەبو سەیاف و بازرگانەکانی بەنگ و موخەدەرات گومانباری سەرەکین لەو هێرشەی درەنگانێکی ڕۆژی شەممە کراوە."

ڕێکخراوی ئەبو سەیاف لە فلیپین و لەسەر ئاستی نێونەتەوەییش بە ڕێکخراوێکی تێرۆریست دانراوە.

لەگەڵ ئەو هەموو هەوڵانەی دەدرێن بۆ لەناوبردنی ئەو ڕێکخراوە، بەڵام هێشتا سەدان چەکداری ئەبو سەیاف لە هەرێمی سولو ماون و هەروەهاش لە هەندێک لە ناوچە دوردەستەکانی فلپیندا جموجۆڵیان هەیە.

بەشێکی زۆری چەکدارەکانی ئەبو سەیاف، خۆیان ڕادەستی هێزە ئاسایشییەکانی فلیپین کردووە، یانیش لە شەڕەکانی دژی ئەم ڕێکخراوە تێرۆریستیە دەکرێن چەکدارەکان کوژروان، یان دەستگیرکراون.

XS
SM
MD
LG