سەدان کەسی ژاپۆنی لە یەکێک لە مەیدانە سەرەکییەکانی تۆکیۆ دەستیان بە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە کرد و دروشمی "ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە"یان هەڵگرتبوو.
لەم خۆپیشاندانەی ڕۆژی یەکشەممەدا جەخت لە توڕەیی و ناڕەزایی کراوەتەوە بەرامبەر کوژرانی جۆرج فلۆید لە ئەمریکا.
خۆپیشاندەران لە لێدوانەکانیاندا بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوە کردووە لە وڵاتەکەیاندا "ژاپۆن" کێشەی جیاوازیکردن زۆرە بەڵام وەک دەڵێن چاوی لێ دەپۆشرێت.
لە دوای دەستپێکردنی ئەم شەپۆلی ناڕەزاییەتییە لە ئەمریکادا لە بەرامبەر وەک دەگوترێت "جیاوازیکردن"، خۆپیشاندان لە ئەوروپا و ئوستورالیاشدا دەستیانپێکردووە و داوای نەمانی سیاسەتی جیاوازیکردن دەکەن.