Accessibility links

مەترسییەکان لە نیمچە دوڕگەی کۆریادا


هەر تەنها چەند کاتژمێرێک پاش هەڕەشەکانی کۆریای باکور، گەورە کاربەدەستانی کۆریای باشور بڕیار لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئاسایشی دەدەن.

لە کۆبوونەوەکەی گەورە کاربەدەستانی سیۆڵدا داوا لە پیۆنگ یانگ کراوە تا وابەستەی ڕێککەوتنەکانی ئاشتەوایی نێوان هەردوو وڵات ببێت.

کۆریای باکور هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی لەشکرییانەی کردووە لە بەرامبەر کۆریای باشوردا.

نیگەرانییەکان زۆرن سەبارەت بە بەکارهێنانی سیاسەتی وروژاندن لەلایەن پیۆنگ یانگەوە بە مەبەستی پاراستنی هاوڕایی لەناو وڵاتەکەدا، هاوکاتی ئەوەی هێشتا دانوستاندنەکانی نێوان کۆریای باکور و ئەمریکا لە بنبەستدایە سەبارەت بە بەرنامەی ناوکی پیۆنگ یانگ.

چاودێر لەوبڕوایەدان کۆریای باکور پێویستییەکی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی ئەو سزایانەی ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر ئەو وڵاتە هاوکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆریای باشور، لە کۆبوونەوە ڤیدیۆییەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا لەگەڵ وەزیرە ئاسایشییەکانی وڵاتەکە و هەروەها سەرکردە لەشکرییەکاندا، هەڵسەنگاندنیان بۆ ڕەوشی نیمچە دوڕگەی کۆریا کردوە و هەروەهاش تاووتوێی ئەو هەنگاوانە کراون کە دەشێت بگیرێنەبەر.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور دەڵێت بە وردی چاودێریی جموجۆڵەکانی لەشکری کۆریای باشور دەکات و دەشڵێت هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکە ئامادەباشن بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.

وەزارەتی یەکگرتنەوە و هەروەها بەرگریش دەڵێن "ئەم ڕەوشەی ئێستا لە نیمچە دوڕگەی کۆریادا، مەترسیدارە."

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژی یەکشەممەیدا دەڵێت پێویستە پارێزگاری لە ڕێککەوتنەکانی ساڵی 2018 بکرێت بۆ ڕێگەگرتن لەهەر پێکدادانێک و گرتنەبەری هەنگاوەکانی بەپێی ئەو ڕێککەوتنانە دیاریکراون بۆ ئاشتی لە نیمچە دوڕگەی کۆریادا.

چاودێر دەڵێن، هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانی ساڵی 2018ی نێوان هەردوو کۆریا، دەرفەتێک دەبێت بۆ پیۆنگ یانگ تا کەشتییە جەنگییەکانی خۆی بنێرێتە ناو ئەو سنورە ئاویانەی مشتومڕیان لەسەرە لە نێوان هەردوو کۆریای باکور و باشوردا.

XS
SM
MD
LG