Accessibility links

کارمەندانی تەندرووستی مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر دەدەنە حکومەتی هەرێمی کوردستان


سەندیکاکانی بەرگری لە مافی کارمەندانی تەندرووستی لە شاری سلێمانی بەیاننامەیەکیان ئاراستەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان کرد و تێیدا ڕایانگەیاند کە مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر دەدەنە حکومەت تاکو موچەی کارمەندانی کەرتی تەندرووستی بدات، ئەگەرنا بایکۆتی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن لە ناوەندە تەندرووستییەکاندا.

هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی ڕاشیگەیاند "ناوەندە تەندرووستییەکان بە دۆخێکی سەختدا دەڕۆن و تاکو ئێستا نزیکەی ١٠٠ کارمەند تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بەهۆی مامەڵەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا."

کارمەندانی تەندرووستی وەکو فەرمانبەرانی تری کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستاندا مووچەی چەند مانگێکی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و ئەمەش بەشێکی بۆ کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغداد و هەولێر دەگەڕێتەوە بەتایبەت لە پرسی نەوت و لیستی مووچەخۆران، بەشێکیشی بۆ ئەو بڕە قەرزەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی پێشووەوە بۆی ماوەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:27 0:00


XS
SM
MD
LG