Accessibility links

محیەدین پاڵانی: دەسەڵاتدارانی ئێرانی سەرکەوتنی دیموکراتەکانیان پێ باشە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا


لەوەتای ساڵی 1980وە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی فەرمی نەبووە لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا. لە ساڵی 2018وەڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەئی وتووێژی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمەریکادا بەربەند کرد. بەڵام بەمدووایانە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە جاری وا هەبووە جۆرە نەرمییەکی بە خۆوەبینیوە وجاری واش هەبووە لە پێشووترێ توندتربووە تا ئەندازەیەک کە گەیشتۆتە لێواری بە یەکدادان. دوواترین نمونەی خاوبووبەوەی گرژییەکان ئاڵوگۆر کردنی زیندانیانی نێوانیان بوو، بەپێچەوانەی ئەوەشەوە کێشەی هەناردەکردنی چەند کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی بوو بۆ ڤەنزیویللا کە هەردوو وڵات لەژێر گەمارۆی ئابووری ئەمەریکادان.

لەسەروی هەمووشیانەوە کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمەریکا لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە و داسەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێراندا وهەروەها ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی سزاکانی سەر دوو کۆمپانیای هاتوچۆی دەریایی ئێران واتا کۆمپانیاکانی ئاریسل وسیل و ئەمەریکا هۆشداریشی داوە هیچ لایەنێک بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو کۆمپانیایانە نەکەن ئەگینا ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبنەوە.
حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە ئەم وتووێژەیدا لەگەڵ محیەدین پاڵانی چاڵاک وچاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئێران بنکە لە کەنەدا تیشک دەخەنە سەر کێشەکانی نێوان ئەمەریکا وئێران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:20 0:00


XS
SM
MD
LG