Accessibility links

سێ کەس لە نێو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دووادەخرێن


بەهۆی تووشبوونی چەند کەسێک لە نێو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی نێو پەرلەمان کە دەزگای تەشریعیە و شوێنی دەرکردنی یاسایە ڕابگیرێن. ڕەخنەگران و چاودێرانی دۆخەکە پێیان وایە ماوەیەکی زۆرە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی ناوچەکەی گرتووتەوە و چەندین کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا و تووشی ڤایرۆسەکە هاتوون کەچی پەرلەمان لە مەسەلەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوڵ و هەڵویستێکی وەهای نەبووە ئەمەش لە کاتێکدایە کە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆر لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات. ژمارەیەکیش لە پەرلەمانتاران پێیانوایە ڕاگرتنیکۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەم بارودۆخەدا ئەگەر هۆکاری تەندروستی هەبێت هۆکاری سیاسیشی لە پشتە، هەروەها ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانیش بەهۆی بوونی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لە نێو دادگای هەولێر بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو هەفتە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دابخرێت.

سیروان بابان ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" زۆر جێی داخە ئەوەی کە ئەمڕۆ دەیبیستین پەرلەمان لەبەر هۆکاری تەندروستی داخراوە بەفێڵێکی سیاسی دەزانم ئەگەر هەر کارمەندێک یان هاوڕێیەکی پەرلەمان تووشی کۆرۆنابێت دەتوانێت لە ماڵەوە کەرەنتینەبێت وەکو ئەو خەڵکەی تر، لەناو هۆڵی پەناگیری مان دەگرین تا پەرلەمان کۆببێتەوە دەبێت پەرلەمان لەسەر باری ئابوری و ئەم چوارسەد ملیارەی کە دیاری نییە و خەڵک هاشتاگی بۆ دەکات کۆببێنەوە".

سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پاش ئەوەی حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە پێویستی زانی پشکنین بۆ ئەندامان و فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدات 197 پشکنین ئەنجامدران و وەکو لە ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتبوو حاڵەتی پۆزەتیڤ هەبوو دووبارە داوایان لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کرا کە تیمێکی دیکەش ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی پشکنین بۆ ئەو کەس و پەرلەمانتارانەی کە ماون بکرێت و تا ئێستا سێ کەس لە پەرلەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون".

ئاڵان ساحیب قران چاودێری سیاسی بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی" وەزارەتی تەندروستی باسی لە پارەی خەیاڵی دەکرد کە خەرجی کردووە لە کەرەنتین و دەرمان و پشکنین تا ئێستا هیچ ئەندامێکی پەرلەمانمان نەبینی بەدواداچوون بکات بزانین ئەو ژمارانەی کە وەزارەتی تەندروستی باس دەکات لە پارە خەرج کردن ئایا بەشێوەیەکی تەندرۆست خەرجکراوە یان بەهەدەردراوە؟ چونکە ئەو ژمارانەی کە وەزارەتی تەندروستی باسی دەکات ژمارەیەکی نیمچە خەیاڵی بوو لەوەی کە هەرکەسێک لە کەرەنتینە سەد هەزاری بۆ خەرج دەکرێت بۆ یەک ڕۆژ و ئەو هۆتێلانە بە پارەیەکی زۆر گیراون، لە هەمانکات ئەو بڕیارانەی کە وەزارەتی ناوخۆ دەیدات بۆ قەدەغەی هاتوچۆ و هەموو ئەو شتانەی کە درۆست بوون لەماوەی رابردوو پەرلەمان کۆبوونەوەی لەسەر کردبازیاتر بەهێز و گرنگتر دەبوو لەوەی کە ئێستا ئەو دۆخە درۆست بووە هەندێک باوەر دەکەن وهەندیک پێیان وایە بابەتێکی سیاسیە".

جێی ئاماژەیە بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (١٨٩٢) تووشبوو لە نێویاندا (٣٦) مردن هەیە و (٥٥٩) نەخۆش چاکبوونەتەوە و (١٢٩٧) نەخۆش لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:46 0:00


XS
SM
MD
LG