Accessibility links

دکتۆر دلۆڤان محمەد: ئەم قۆناغەی ئێستای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەقۆناغێکی مەترسیدار دەبینین


هەرێمی کوردستان قۆناغێکی نوێ لەگەڵ پەتای کۆڤید 19 دا تێدەپەڕێنێت، لەگەڵ ئەوەی لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەدا بەکەمترین توشبوو دۆخەکەی جێهێشت، ئایا هۆکارەکانی دووبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بۆچی دەگەڕێتەوە؟ یاخود بەرپرسانی تەندروستی هەرێمی کوردستان چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخ و قۆناغەی ئێستای کۆڤید 19 دا دەکەن و چۆن کار بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان دەکەن.

بۆ تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا گفتوگۆی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دکتۆر دلۆڤان محەمەد ئەنجامداوە.

دکتۆر دلۆڤان دەڵێت ئەم قۆناغەی ئێستا بە مەتریسدار تر دەبینین چونکە ڕێژەی توشبوان زیاترە و نیشانەکانەکانی توشبون بە قورسی لەو کەسانەدا دەردەکەوێت، کە پێویستیان بە چاودێری تەندروستی چڕ هەیە، دەڵێت پێشبینی ئەوەش دەکەین ژمارەیەکی زیاتری توشبوان دەستنیشان بکرێن.

دەشڵێت بەشێک لە هۆکارەکان بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لەم دوایانەدا ئاسانکاری تەواو بۆ هاولاتیان کرا لە ڕوی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و کردنەوەی بازارەکاندا.

ئاماژەشی بەوەدا کە ئەگەر بێت و رێژەکە زیاد بکات ئەوا لە داهاتودا پلانیان هەیە چەند شوێنێک بۆ ئەم توشبوانە دابین بکەن کە بە شێوەیەکی سوک توشی ڤایرۆسەکە دەبن لەوانە پێشانگای نیودەوڵەتی هەولێر و بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین، ئەوانەشی بە سەختی توش دەبن دەگوزرێنەوە بۆ ئەو نەخۆشخانانەی تایبەت بەم نەخۆشیە دیاریکراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:44 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG