Accessibility links

فاتمە کەریمی: زەینەب جەلالیان لە رێگای باوکیەوە پشت راستکراوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە


Fatima Karimi
Fatima Karimi

بارودۆخی زیندانیان لە سەرانسەری جیهاندا بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە مەترسیدایە، بە تایبەت لە وڵاتێک وەکو ئێران کە پەتاکە تێدا زۆر بەربڵاووبووە و هەزاران کەسان لە زیندانەکانیدا بەندکراون.

ئاخۆ تا چەند هەر نەبێ لە رووێ مرۆڤایەتیەوە ئێران ئەو بارودۆخەی لەبەر چاوگرتووە بۆ ئەوەی ئەو زیندانیانە لەو پەتایە بپارێزرێت؟

Zeynab Jalalian
Zeynab Jalalian

زەینەب جەلالیان کە لە یەکی ٢٠٠٧/٧/١ لە شاری کوردنشینی کرماشان دەستگیرکراوە و پاشان بۆ چەندین زیندان گوازراوەتەوە هەر لە ئەڤین، ورمی و خوی وە بگرە تا زیندانی قرچک, باس لەوە دەکرێ کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، ئاخۆ باری تەندرووستی تا چەند جێگای نگەرانیە؟

وەکو دەووترێ هەر زیندانیەکی کورد پێش ئەوەی سەر بە هەر لایەنێک تەماشا بکرێ، زیندانیەکی کوردە تاکو پارتێک یان رێکخراوەیەکی دیاریکراو، ئاخۆ چی کراوە یان دەبێ چی بکرێ بۆ سەرنجدان بە کەیسەکەی زینەب و باری تەندرووستی؟

Zeynab Jalalian
Zeynab Jalalian

میدیای کوردی و جیهانی وە یاخود رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا چەند لە رووی رۆماڵکردنەوە بایەخیان بەم کەیسە داوە؟

خانم فاتمە کەریمی بەڕێوەبەری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەر وەک ئاگادارن بەو شێوەی لە دەنگ و باسەکاندا لە ئێران بڵاو بووەتەوە یەکێک لەو جێگایانەی کە بە هۆێ پەتای کۆرۆناوە زۆر جێگای مەترسی بوو، زیندانەکان بوو لە ئێراندا وە هەر وەهاش کە دیمان لە چەندین زیندانی جۆرا و جۆری ئێران بە تاێبەت لە کوردستان لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد، بە تاێبەت سەقز خۆپیشاندانی زیندانیانمان بوو، لەبەر ئەوەی ژمارەی زیندانیەکان لە زیندانەکاندا زۆر زۆرە ، باری تەندرووستی و دەرمانیان هەر بە هیچ شێوەیەک باش نییە، بۆیە ئەو مەترسیە لە نێۆ زیندانەکاندا بڵاوبووە، وە تا ئێستاش بە پێی هەواڵانێک کە بە دەستی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە تەنیا ٥ کەس لە زیندانی ورمێ گومان هەبوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دابیت، بۆیە ئەمە پشتڕاست کراوەتەوە، هەر لەبەر ئەوە بە هیچ شێوەیەک بارودۆخی زیندانیان باش نەبووە وە بە تاێبەت لە ماوەی کۆرۆنادا زۆر جێگاێ مەترسیە بووە "

خانم کەریمی سەبارەت بە بارودۆخی زەینەب جەلالیان دەڵێت " مەترسی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و دەشڵێت ئەم نووچە یەکەمین جار لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاوکرایەوە وە ئێمەش بە قسەکردن لەگەڵ عەلی جەلالیان باوکی زەینەب ئەم خەبەرمان پشتڕاست کردەوە، وە بە پێی قسەی باوکی باری تەندرووستی زەینەب نزیکەی دوو هەفتەیە باش نییە وە بە پێی قسەی ئەو پزشکانەی کە لە نێۆ زینداندان سیەکانی باش نەبووە وە هەموو دیاردەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ دیار بووە ".

خانم کەریمی دەشڵێت " زەینەب لە درێژایی ئەو ساڵانەی لە زینداندا بووە رووبەرووی ئەشکەنجەی جسمی، روحی و فیزیکی توند بوە، بۆیە هەمیشە باری تەندووستی زۆر مەترسیدار بوە، كێشەی چاو، رێخۆڵەی بۆ درووست بوە، خۆشبەختانە ئێستاکە میدیاکان زۆر لە جاران باسی کێشەی زەینەب ئەکەن سەرەڕای ئەوەی سەر بە لایەنێکی سیاسی دیاریکراوە "

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:06 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG