Accessibility links

نەتەوەیەکگرتوەکان بەرنامەی پاراستنی پڵنگی بەفر دەستپێدەکات


بەرنامەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژینگە UNEP پرۆژەیەکی دەستپێکردوە بۆچاودێری و پاراستنی جێنشینی پلنگی بێوێنەی بەفر لە قیرغیزستان.

UNEP دەڵێت بەرنامەکەی بەناوی (پاراستنی گەنجینەکانی بەرەو نەمان) لە شاخەکانی بەسەر پایتەختی قیرغیزستاندا ( بشکەک) دەروانێت 15 پڵنگی بەفریان بەدیکردوە.

زاناکانی ژیانی کێوی دەڵێن گۆڕانکاری کەش و هەوا شوانەکان ناچار دەکات بۆ لەوەڕاندن مەڕوماڵاتیان بۆ بەرزایی چیاکان بەرن، لەوێش دەکەونە بەر هێرشی بڵنگ.

زاناکانی ژیانی کێوی لەڕێگای بەرنامەکەوە پلانڕێژی دەکەن بۆ لەدەست نەدانی سامانی ئاژەڵ ئەوەی پەیوەندی بە پڵنگی بەفرەوە هەیە بۆ دەستنیشانکردنی جێگاکانی ئەو پڵنگانەی ڕاوی لێدەکەن، دواتر دەستنیشاناکردنی ئەو کێشانە لەناوچەکان. لەوانە چارەسەری نەخۆشیی ئاژەڵەکان و دروستکردنی پەرژینی پاراستن بۆڕێگری کردن لەهێرشی پڵنگ و هاتنیان بۆناوچەکانی لەوەڕاندن.

(ئەمیل بێگ دزئابارۆف) پاسەوانی ناوچەی پارێزراوی (شمشیر – تویوک) لە قیرغیزستان بەهۆی پلنگی بەفرەوە ئاژەڵی لەدەستداوە.

دەڵێت "دابین کردنی جێگای تایبەت بۆ لەوەڕاندن چارەسەری ڕێگریی‌کردنە لەهێرشی پڵنگ".

هەروەها UNEP لێکۆڵینەوە لەئەگەرکانی گواستنەوەی نەخۆشیەکان لەنێوان گیاندارانی کێوی و مرۆڤدا دەکات.

دوای قەدەغەکردنی هاتووچۆ بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، چەندین پلنگی بەفر لەڕێگایەکی بەناوبانگی تایبەت بە ڕۆشتن بینراون .

لەکۆی بوونی 10 هەزار لەناوەڕاست و باشوری ئاسیا، لەئێستادا تەنها 150 پلنگی بەرفر لە قیرغیزستان ماوە، لەلیستی سووری بۆ گیاندارەکانی ئەگەری نەمانیان لەسەرە و لە یەکێتی پاراستنی سروشت و سەرچاوە سروشتیەکان ناویان هاتوە، پلنگی بەفر یەکێکە لەوانە، ئەم جۆرە پلنگانە بەدەگەمەن لە سروشتدا دەردەکەون و لە شارەکان نزیک نابنەوە.

بەڵام لەچەند هەفتەی ڕابردوودا، لەڕێگای تۆمارکردنی کامیرەی هەستیارەوە ڕێکخراوێکی ناحکومی بۆ چاودێری و پاراستنی گیانداران لەنزیک گەورە دەریاچەی (ئەلماتی) دایناوە، شەو 3 پلنگ (نێرێک) بەتەنها و (دایک و بەچکەیەک) بەجیا پێکەوە وێنەیان گیراوە.

زانای گیانداران ئەلیکس گراشێۆڤ لەدامەزراوەی (سنۆ لێبەرد) بەواتای پلنگی بەفر ووتی "لەشاخەکانی نزیک ئەلماتی تەنها 20 لەو پلنگانەی لێماوە، بۆیە بینینیان دەگمەنە".

پلنگی بەفر ڕەنگی مووی خۆڵەمێشی و سپیە و پەڵەی ڕەشباوی هەیە و کلکی ئەستوورە، لەناوچەی فراواندا دەژی بەدرێژایی شاخەکانی ڕوسیا، مەنگۆلیا، چین، نیپال، باکستان و ئەفغانستان دەژین.

گراشێۆڤ دەڵێت "یەکێک لە تێگەیشتنە هەڵەکان ئەوەیە پلنگی بەفر تەنها لە بەرزایی شاخەکاندا دەژی، لەکاتێکدا زۆر نزیک لەناوچە جێنشینی مرۆڤەوە دەژین بەلام هەستیان پێناکرێت، ئەو وێنانەی گیراون هی ئەوانیە هاتوونەتە ناوچەی ژیانی مرۆڤەوە، لەوانەیە پلنگی بەفر ڕۆژانە پێنە نزیکەوە و مرۆڤ و ئۆتۆمۆبێل و شارەکە ببین، بەڵام هەستیان پێنەکرێت".

پلانی درێژخایانی دامەزراوەکە بۆ بەرزکردنەوەی ژماری پلنگی بەفر بریتیە لە گرتنیان و زاوزێ پێکردنیان لەباخچەی ئاژەڵان و دواتر بەردانیان بۆ سروشت.

شارەزایانی ژیانی کێوی دەڵێن زیاتر دەرکەوتنی پلنگی بەفر لەباکوری پاکستان، نیشانەیەکی هیوابەخشە کە ژمارەی ئەو جۆرە پڵنگانەی مەترسی نەمانیان لەسەرە لە جیهاندا، بەهۆی هەوڵەکانی پاراستنیان لەناوچەکەدا کەوتوونەتە بووژانەوە.

بەڵام بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئاستەنگە ئابوریەکانی دوای ئەوە، سەرکەوتنی هەڵمەت و هەوڵەکانی بۆ ماوەی 20 ساڵە دەدرێت خاو دەکاتەوە، ئەوەی لەلایەن ڕێکخراوی (بالتیستان)ـەوە بۆ پاراستنی ژیانی کێوی بەردەوامە کە ڕێکخراوێکی ناحکومەتیە بەهاوبەشی دامەرزراوەی BWCDOی خێرخوازیی ئەمریکا دابین دەکرێت.

باوەڕ هەیە نزیکەی 8 هەزار جۆرەکانی پڵنگ و پشیلەی کێوی بەفر لەسروشتی جیهاندا هەیە، کەمتر لە 400 جۆر لە پاکستانە، بەتایبەتی لەناوچەی جیڵجێت و بالتیستان، BWCDO لەگەڵ دانیشتوانی گووندەکانی ناوچەکان بۆ پاراستنی پڵنگی بەرفر کاردەکات .

ڕێکخراوەکە ڕۆڵی باڵای هەبوە لەڕەخساندنی پلانی بیمە لەسەر مەڕوماڵاتی گووند نشیەکانی پاکستان، بۆ قەرەبووکردنەوەیان لەکاتی زیان گەیشتن پێیان لەدەرئەنجامی هێرشی پڵنگەکانی بەفر و دلنیابوون لە پێکەوەژیانی گیاندارە گەورە ڕاوجیەکان ومرۆڤ بەئارامی.

غولام محەمەد، سەرۆکی جێبەجێکاری پرۆژەکە دەڵێت ئەوان بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (ئیقرا) کە بێقازانجە و بنکە لەوڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکایە کاردەکەن، بەرنامەی زانیاری و ڕوونکردنەوە دەربارەی ژیانی کێوی و پاراستنی بۆ کۆمەڵگاکان و گووندەکانی ناوچەی بەرزایەکانی چیاکان بڵاودەکەنەوە.

بەڵام محەمەد بە دەنگی ئەمریکای ووت " بەهۆی کاریگەریە ئابوریەکانی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئەمریکا پشتویانی لەڕوی دارایی‌یەوە ڕاوستاوە، ئەمەش زیان بەوهەڵمەتەی پاراستنی ژیانی کێوی دەگەێنێت، یارمەتی دارایی بەڕێژەی ٨٠% کەم بۆتەوە".

پێشتر لەمانگی 3دا BWCDO و دامەزراوەی

TWLF کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی جیهانیە بنکە لە بریتانیا – بەشێوەیەکی هاوبەش ڤیدێۆی پلنگێکی نێری بەفریان بڵاوکردەوە لەشاخەکانی کارکورام لەدەوری دۆڵی (خابلۆ) لەپاکستان لەبن بەردێکدا هاوار دەکات و مێکان ئاگەدار دەکاتەوە کە لەناوچەکەیە.

جان نایت لە ڕێکخراوی TWLF دەربارەی ڤیدێۆکە دەڵێت "ئەو گرتەیە زۆ پێ‌وێنەیە، پڵنگی بەفر بەسروشتی خۆی جێگای خۆی ئاشکارا ناکات و بەتەنها دەژی، بۆ زاوزێ نەبێت لەگەڵ مێکان کۆنابێتەوە".

محەمەد دەشڵێت " ڤیدێۆکە لەمانگی 2ی ڕابردوودا تۆمارکراوە بەکامیرایەکی هەستیار پێشتر لەناوچەکە دانراوە، تیمەکە لەمانگی 3دا 3 پڵنگی بەدیکردوە"، بەدڵخۆشیەوە بەهیوابەخش ناوی دەبات بۆ ئەو ناوچەیە و جۆرەکانی باێۆڵۆجی.

BWCDO یارمەتی گووند نشینەکان دەدات مەڕوماڵاتیان دژ بەنەخۆشی بکووتن و پاراستنی کەڵەکێویەکان بەکەن بۆ بووژاندنەوەی ژیانی کێوی لەناوچەکیان.

ڕێکخراوی BWCDO دەڵشێت بەرزبوونەوەی ژمارەی کەلەکێوی و ماسی لە ڕوباری بچووک و ئاوکانی دۆڵی نێوان شاخەکان هۆکاربوە پلنگەکان ڕاوکەن و لە گووندەکان نزیک نەکەونەوە و هێرش بۆ ئاژەڵەکانیان نەبەن و دواتر لەلایەن شوانەکانەوە نەکوژرێن.

TWLF دەڵێت لە 20 ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانە بەلانی کەمەوە یەک پلنگ کوژراوە، وەک تۆڵە، یاخود ڕاوکردنیان بەنایاسایی، بەلام ڕێژەی نیوەیان بۆ تۆڵەسەندنەوە بوە بەهۆی هێرشیان بۆ سەر مەڕوماڵات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:05 0:00

XS
SM
MD
LG