Accessibility links

لە هەولێر ڕێژەی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە


لە هەرێمی كوردستاندا ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندرۆستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا 1،222 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە لە نێویاندا 24 كەس مردوون
دكتۆر محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندرۆستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەنگی ئەمەریگا گووتی" ئەو كەسانەی دێنە نەخۆشخانە بەشی زۆریان نیشانەدارن واتا باری تەندرۆستیان ناجێگیرە و ئەمرۆ چوار حاڵەتی مردنمان لە سلێمانی تۆماركردووە ئەمانە نیشانەیە بۆ ئەوەی كە ئێستا ژمارەكە زۆر بەرزە جگە لەوەی كە ئێمە دەستنیشاتمانكردووە چەندین ژمارەی دیكەش لە نێو كۆمەڵگا هەیە بەبێ ئەوەی دەستنیشانكرابن و نیشانەی هەبێت و خۆیشی پێ نازانێت ئەوانە هەڵگری ڤایرۆسەكەن لە ناو كۆمەڵگا دەخۆلێنەوە
بە پێی بەدواداچوونەكانی دەنگی ئەمەریكا لە نێو بازاڕ و شوێنە قەلەبالغەكان سەبارەت بە پابەندبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندرۆستیەكان وەها دەبینرێت كەوا بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان رینماییە تەندرۆستیەكان جێبەجێ ناكەن و پابەند نابن و هۆكارەكەشی بۆ خراپی بژێوی ژیان و گوزەرانیان دەگەرێننەوە
هێمن قادر وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی ئەمەریكای گووت" ئەو بارۆدوخە هەڵكشانی دووەمی بەخۆیەوە بینیوە ئەو ڤایرۆسە كۆتایی نەهاتبوو بەلام دوای فشاری هاووڵاتیان و كردنەوەی بازاڕ و پابەند نەبوون هۆكاربوون بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە بە زووترین كات بڵاوبێتەوە، شارێكی وەكو هەولێر كە 2 ملیۆن و 100 هەزار كەس تێدا نیشتەجێیە ئەگەر هاتوو 10 هەزار كەس تووشی ئەو نەخۆشیە ببێت ئەو كات بە دڵنیاییەوە ڕێژەی مردن لەوانەیە بگاتە 100 كەس زیاتر یان كەمتر، تا هاووڵاتیان پابەند نەبن پێشبینی ئەوەیان هەیە بەرەو حاڵەتیكی وا بچن كە لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت و مەترسیداریشە
وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر سەبارەت بە ڕێژەی تووشبون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەڵێت ئەو چوار حاڵەتەی كە لە شاری هەولێر هەبووە هەر چواریان ئەوانە بوون كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە و بەرگری لەشیان خراپە و ئەو رێژەیەش بەردەوام لە هەڵكشاندایە چونكە لە هەموو گەڕەك و كۆڵان و شوێنێك بڵاوبووەتەوە.
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00


XS
SM
MD
LG