Accessibility links

لە ئوسترالیا، ئاسیا و ئەوروپا خۆپیشاندەران پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئەمەریکا دەکەن


دەیان هەزار کەس بەبێ گوێدانە ڕێنوماییەکانی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر لە سدنییەوە هەتا لەندەن خۆپیشاندانیان دژ بە نژادپەرستی و توندوتیژییەکانی پۆلیس ئەنجام دا.

مردنی جۆرج فلیۆد، ئەو پیاوە ڕەشپێستە بێچەکەی لە ویلایەتی میزوری ئەمەریکا لەدەمی قۆڵبەستکردنی لەلایەن پۆلیسەوە گیانی دەرچوو، دەیان هەزار کەسی لەم کاتی پەتای کۆرۆنایەدا لەسەرانسەری جیهان هێنایە سەر شەقامەکان.

لە سەرانسەری ئوسترالیا هەزاران کەس خۆپیشاندانیان بۆ ڕێزلێنان لە جۆرج فلیۆد ئەنجام داوە و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی بزوتنەوەی " ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە".

چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ شەممە لە سەرانسەری ئەوروپاش خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت هەرچەندە بەشێکیان ڕووبەڕووی کۆتوبەندەکان دەنبەوە کەلەلایەن حکومەتەکانەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆرۆنا دانراوە.

لە سندی خۆپیشاندەران لە دووا ساتدا توانیان ڕەزامەندی خۆپیشاندانەکە بەدەستبهێنن پاش ئەوەی ڕۆژی هەینی دادگا بڕیاری دا ڕێپێوانەکەیان نایاسایی دەبێت، بەڵام پاشان دادگایەکی پێداچوونەوە تەنها 12 خولەک بەر لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە مۆڵەتی پێدان، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەوانەی بەشدار دەبن دەستگیر ناکرێن. بەڵام بەر لە بڕیارەکەی دادگاش نزیکەی 1000 کەس لە ناوجەرگەی سدنی کۆببونەوە.

ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان لە برسبانی پایتەختی ویلایەتی کوینسلاند دەڵێن نزیکەی 30 هەار کەس کۆببونەوەو ئەمەش فشاری خستە سەر پۆلیس تا چەندین شەقامی سەرەکی شارەکە دابخات.

لە سیئۆڵی پایتەختی کۆریای باشور خۆپیشاندەران دووڕۆژە لەسەر یەک بۆ شەرمەزارکردنی مەرگی فلیۆد کۆبدەبنەوە. دەیان خۆپیشاندەر بە دەمامک و کراسی ڕەشەوە ڕێپێوان بە نێو ناوچەی پیشەسازی شارەکەدا دەکەن و دروشمی " جۆرج فلیۆد ڕەوانت شاد" و " کۆرییەکان پشتیوانی لە گرنگی ژیانی ڕەشپێستەکان دەکەن" یان بەرز کردۆتەوە.

لە تۆکیۆ دەیان کەس بە ئاشتیانە خۆپیشاندانەکانی خۆیان دکەن.

لە پاریس پۆلیس ڕێگەی گرت لە خۆپیشاندانێک کە بۆ ڕۆژی شەممە ڕێکخرابوو و دەڵێت مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆڤد19 و نائارامی گشتی هەیە. پۆلیس ڕایگەیاند بەهۆی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراتن لە کۆرۆنا کۆبونەوەی زیاتر لە 10 کەس لە شوێنێکدا قەدەغەیە. لە کاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن ڕێکخەرانەوە هەر بەردەوام بوو پۆلیس ڕۆژی شەممە ڕێگەکانی دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکای داخست.

حکومەتی بەریتانیاش داوای لە خەڵکی کردووە کۆنەبنەوە و پۆلیسیش هۆشداری داوە خۆپیشاندانی گەورە ڕەنگە دەشێ نایاسایی بێت. هەرچەندە خۆپیشاندانەکەی گۆڕەپانی پەرلەمان لە ناوەڕاستی لەندەن ڕاستەوخۆ قەدەغە نەکراوە.

لە بەرلینیس خۆپیشاندانێک بۆ پیشتیوانی کردن لە بزوتنەوەی ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە" بڕیارە پاش نیوەڕۆژی ڕۆژی شەممە بەڕێوە بچێت.

XS
SM
MD
LG