Accessibility links

منداڵێکی پاکستانی لەسەر فڕینی توتی ئەشکەنجە دەدرێت و دەکوژرێت


کچێکی تەمەن 8 ساڵان لە شاری ڕاولپێندی پاکستان کە بە نایاسایی وەکو کارەکەر لە ماڵێکدا کاری کردووە، لەلایەن خاوەن کارەکەیەوە لەسەر ڕێگەدان بە فڕینی توتییەکانیان کوژراوە.

بەرپرسی پۆلیسی شارەکە زیا ئودین دەڵێت ڕۆژی یەکشەممەی ڕابوردوو منداڵێک بە ناوی زوهرا قەفەزێکی توتی کردبۆوە تا دانەوێڵەیان پێبدات و قەفەزەکە پاک بکاتەوە لەو کاتەدا توتییەکان دەفڕن. خاوەن کارەکەی زوهرا، کە کاری کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکات، بۆ سزادانی لەسەر ئەو کارەی زۆر بە دڕندانە لێیان دابوو و پاشان فڕێیان دابووە نەخۆشخانەیەک.

لە ڕاپۆرتی سەرەتایی پۆلیسدا هاتووە کاتێک کە مناڵەکە گەیشتبووە نەخۆشخانە هێشتا زیندوو بوو و نیشانەی لێدان بە دەموچاوی، دەستی، سکی و قاچەکانییەوە دیار بوو. ئەو لە ئەنجامی برینەکانی ڕۆژی دووشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەرپرسەکەی پۆلیس دەڵێت نەخۆشخانەکە تەلەفۆنی بۆ پۆلیس کردووە.

سەرچاوە هەوڵییەکانی نێو پاکستان دەڵێن ئەو منداڵە خۆی خەڵکی موزەفەرئابادە و وکو کارەکار بۆ چاودێری کردنی منداڵی ئەو ماڵە کاری کردووە.

وەزیری کاروباری مرۆڤایەتی وڵاتەکە شیرین مەزاری لە لێدانێکدا ڕایگەیاند دەسەڵاتداران لەگەڵ پۆلیسدا لە پەیوەندیدان بۆ زانایری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە.

لە ئێستاشدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەتی تۆڕی تویتەر هەڵمەتێک دەستیپێکردووە بۆ سزادانی تاوانباران و هەروەها فشارەکان بۆ گۆڕینی یاساکان تا منداڵان بە هیچ شێوەیەک نەتوانن کار بکەن. کەسایەتییە ناودارەکان لە ناویاندا بەرپرسانی سیاسیش دەڵێن پێویستە کارێک بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەم جۆرە تاوانە قێزونانە.

پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەکان دەستگیر کراون و پیاوەکە دانی بەوەدا ناوە لەگەڵ ژنەکەی زوهرەیان ئەشکەنجەداوە بەهۆی ڕێگەدان بە فڕینی توتییەکانیان.

XS
SM
MD
LG