Accessibility links

پارێزگاری سلێمانی: مەترسی جددی لەسەر پێنجوێن هەیە


بە مەبەستی چاودێری وردی قەزاکە و توندکردنەوەی ڕێکارەکان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێککردنی کاروباری خاڵه ‌سنوورییەکان، ئەمڕۆ پارێزگاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بە سەردانێک گەیشتە قەزای پێنجوێن و لەگەڵ کاربەدەستانی قەزاکەدا کۆبوویەوە.

پارێزگاری سلێمانی، دۆخی قەزاکەی بە "مەترسیدار" وەسفکرد، لەکاتێکدا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا زیاد لە ٧٠ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٤ کارمەندی تەندرووستی و ٢ پزیشک هەڵگری ڤایرۆسەکە بوونە و سەرچاوەیەکیش بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە بۆ ماوەی دوو هەفتە هیچ تیمێکی تەندرووستی لە خاڵی سنووری باشماخ نەبوونە و ئەوەش هۆکارێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بووە.

دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان لە سلێمانی ڕێباز مەجید

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:05:27 0:00


XS
SM
MD
LG