Accessibility links

لە هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەسێک گیان لەدەستدەدات و باری تەندروستی حەوت کەسیش ناجێگیرە


هەولێر

لە هەولێر بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پیاوێکی تەمەن 51 ساڵان پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ گیانی لەدەستدا و شازدە کەسی تریش لە خزمو کەسە نزیکەکانی کەرەنتینە کران.

دکتۆر بژار موسا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی دەستنیشانی نەخۆشیەکەی کرا دەرکەوت کە تووشبووە و خۆیشی نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە و تەمەنی 51 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی بنەسڵاوەی هەولێرە و بەرکەوتەی لەگەڵ خەڵکی تر هەبووە لە کەرەنتینن و لە نێویاندا پۆزەتیڤیش هەبووە و باری تەندروستی حەوت کەسیش ناجێگیرە.

نەوزاد حامید ئامۆزای ئەو پیاوەیە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتبوو و دواتر گیانی لەدەستدا خۆیشی کەرەنتیەکراوە و لە نەخۆشخانەیە لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " شازدە کەس لە خزمو کەسوکاری ئەو پیاوەی کە گیانی لەدەستدا کەرەنیتە کراون و ئێستا لە نەخۆشخانەن."

سەبارەت بە سەرچاوەی تووشبونی ئەو پیاوە تەمەن 51 ساڵەی هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دواتر گیانی لەدەستدا

لەمیانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا نەوزاد حامید ڕایگەیاند ئەو خزمەیان کە گیانی لەدەستداوە تەنها لە فرۆشگایەک شتی کڕێوە نازانن سەرچاوەکە کوێ بووە و بۆ دەرەوەی وڵاتیش نەچووە و خۆیشی هەر ئەوەی باس کردووە.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆی گشتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 لە هەرێمی کوردستاندا گەیشتە 745 کەس لە نێویاندا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە و 420 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و ئێستا 318 نەخۆش لە ژێر چاودێری پزیشکی دان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:20 0:00


XS
SM
MD
LG