Accessibility links

ڕەوتی فیکری فەلسەفی لە کوردستاندا


هاوار موحمەد نووسەر و وەڕگێڕی کورد کە چەند ساڵێکە نیشتەجێی ئەڵمانیایە و نووسینەکانی خۆی بە کوردی لە بواری فیکر و فەلسەفەدا بڵاو دەکاتەوە.

هاوار نزیکەی پازدەبەرهمی فیکری گرنگی وەرگێڕاوە و بە گشتی یەکێک لە وەرگێڕە دیارەکانی بواری فیکرییە لە کوردستانی عێراقدا.

پرۆسەی وەرگێڕانی فیکری فەلسەفی بە گشتی و بە تایبەتیش فیکری فەلسەفی مۆدێرن چۆنە؟

ئایا فیکری ئەوروپی هاوچەرخ، فیکری پۆست مۆدێرن و تەوژمەکانی دیکەش، سوودێکیان هەیە بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگا خۆرهەڵاتییەکان و بەتایبەت کۆمەڵگای کوردی، واتە دەتوانن کەرەستە و چەمکی پێویستمان بۆ خوێندنەوەی ئەو کۆمەڵگایە بدەنە دەست؟

ئایا وەک چۆن ژیانی هاوچەرخ ئێستا لەبەردەم گۆڕانکاری قووڵدایە، فیکریش لەبەردەم گۆڕانکاری و قۆناغێکی نوێدا دەبێت؟ بە تایبەت زۆر لە فەیلەسوفەکان و کۆمەڵناسان قسە لە کۆتایی سەردەمی وەهم دەکەن، بەجۆرێک مرۆڤ دەبێت ئاوڕێکی نوێ بداتەوە لە کۆی هەلومەرجەکانی ژیان و بەرهەمهێنان.

تا ئەندازەیەک ڕۆڵی ئەو ڕۆشنبیرانەی لە بواری فیکردا ئیشدەکەن ماوەیەکی درێژە لە ژێر پرسیاردایە، هەندێک پێیان وایە ڕۆشنبیران نابێت خەریکی فیکری ئەبستراکت بن و دەبێت بوونی سیاسی خۆیان بسەلمێنن، بۆچوونی دووەم پێیوایە، ڕۆڵی سیاسی ڕۆشنبیر تەنیا بە ناو فیکر و نوسین و وەرگێڕاندا تێدەپەڕێت، نەوەک بە ناو حیزب و بەیاننامەدەرکردن و ئەکتیڤبوونی سیاسییەوە، لەو ململانێیەدا کە تا ئەندازەیەک ڕۆشنبیری کوردی لەتکردوە، خۆت لە کوێدا دەبینیتەوە؟

لەم بەرنامەیەدا هاوار موحمەد لە وتووێژێکدا کە لەگەڵ بەفراو نوری ئەنجامی داوە، وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:19 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG