بەرپرسانی شاری یاماتۆ نزیك طۆکیۆ بەرنووسی بڕیارێکیان پێشنیارکردووە بۆ پەرلەمانی شارەکەیان بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تەلەفۆن لەکاتی رۆیشتندا.
ماسائاکی یۆسۆمی بەرپرسێکی شارەکە دەڵییت ژمارەی ئەو کەسانەی تەلەفۆنی مۆبایل بەکارئەهێنن زیادیکردووە و هەروەها ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆش، و ئەمانەوێت ڕێ لەو ڕووداوانە بگرین. گوتیشی ئەگەر هاتوو پەسەندبکرێت ئەوا دەبێتە یەکەم هەڵوێستی لەو جۆرە کە لە ژاپۆن کاری پێبکرێت.
ناوبراو گوتی بەهیواین ئەو قەدەغەکردنە ببێتە مایەی هۆشیارکردنەوەی خەڵك لەمەر مەترسییەکانی بەکارهێنانی تەلەفۆن لەکاتی رۆیشتندا.
جێ باسە لەدرەرئەنجامی تۆژینەوەیەك لەساڵی 2014 دا لەلایەن کۆمپانیای مۆبایەڵی ئێن تی تی دۆکۆمۆ دەرکەوتووە خەڵك ئاگایان لە ڕێگەوبان نامێنیت لەو دەمەی چاویان لەسەر تەلەفۆنەکانیان ئەبێت.
هەروەها لە ڕێگەی ئاپێکی تایبەتی کۆمپیۆتەرەوە بۆیان دەرکەوتووە لەو دەمەی هەزارو پێنج سەد کەس بیانەویت لە جادەی قەڕەباڵغی شێبۆیا بەروەر ئەوبەری جادەکە بپەڕنەوە، ئەوا دوو لەسەر سێ ئەو ژمارەیە بەهۆی بەکارهێنانی تەلەفۆنەکانیانەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ویا لەدەست بەربوونەوەی تەلەفۆنەکانیان ئەبن.
سەرچاوە/ فرانس پرێس