Accessibility links

مادح ئەحمەدی: باس لە هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان دەکات


Madeh Ahmadi

ماوەیەکە لە میدیاکان و تۆرە کۆمەڵائەتیەکان باسکردن لە بارەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان چڕتر بوەتەوە.

ئایا خواستێک هەیە و ئەو پرۆسە لە ئارادایە وە یاخود تەنها بەسەردانێکی موستەفا هیجری بۆ لای مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادە یان سەرانی حدک بۆ لای ئەوانەوە گرێدراوە؟

دیارە دیموکراتەکان لەبەر هۆکارانێک لە یەک جیابونەوە، شیانی هەیە بە بێ دەست خستنە سەر ئەو هۆکارانە و دانانی رێگایەک بۆ یەکلاکردنەوەیان، هەر پرۆسەیەکی یەکگرتنەوە سەر بکەوێ؟

تا چەند لایەنانی دەرەکی و وڵاتانی ناوچەکە وە لە پێناوی بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەو نزدیک بونەوەدا روڵیان هەیە وە یا خود هەبوە؟

چیین ئەو ئاستەنگە سەرکیانەی کە لە بەرامبەر ئەم یەکگرتنەوەدا رێگر بوونە؟

تا چەند بیری کۆن و بوونی سەرکردە کۆنەکان هێشتا لەسەر دەستەی دیموکراتەکاندا بەشێکن لەو هۆکارانە و لەو یەک نەگرتنەدا؟

ئاخۆ بوونی دیموکراتەکان لە باشوری کوردستان و لە ژێر فیشاری پارتە دەسەڵاتدارەکانی ئەو بەشە، رۆڵێکی هەبووە لەم پەرتەوازە و یەک نەگرتنەدا؟

مادح ئەحمەدی، ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا " دەڵێت لە راستیدا مەسەلەی یەکگرتنەوەی رێزەکانی حزبی دیموکرات هەر لە ساڵانی سەرەتای دووای لە یەک ترازان تا ئێستاکە مەسەلەیەک بوە لای خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ، لایەنگیرانی هەردوو لای حزب و دۆستان و دڵسۆزانی هەردوو لای حزب بابەتێکی گرنگ بوە و میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، وە تا ئێستا دوو خولی وتو وێژمان هەبوە و تا رادەیک زۆر لێک تێگەیشتنی باش درووست ببوو بەڵام لە ئەنجامدا هەندێ کێشە روویدا و بوونە هۆێ ئەوەی شتەکە یەکلایی نەبێتەوە و ئامانجی گەورە کە یەکگرتنەوەی رێزەکانی حزبی دیموکراتە ئەوەی لێ نەکەوێتەوە "

کاک مادح هەر وەها دەڵێت " دانوستاندنەکانی ئەمجارەش کە ئێستاکە لە گۆریدایە لەبەر ئەوەی بەرەو یادی ٧٥دامەزراندنی حزب دەچین وە لەو پەیوەندیەدا لە ماوەی رابوردوودا لە نێوان هەردوو ئەندامانی حزبی دیموکراتدا باسی ئەو بابەتە هەبوو وە بە تاێنەتیش دووای وتارێکی مامۆستا عەبدوڵای حەسەن زادە باسەکە گرنگیەکی تری بە خۆیەوە بینی وە پاشانیش سەردانی هەم کاک موستەفا بۆ لای مامۆستا و مامۆستا بۆ لای کاک موستەفا ئەوەندەی تر گرنگی بە بابەتەکەی دا و سەرنجی لایەنەکان بۆ ئەو مەسەلە چڕتر کردەوە "

کاک مادح دەشڵێت " راستیەکەی ئەوەیە ئێمە پێویستیمان بە خوێندنەوەیەکی رەخنە گرانەمان هەیە بۆ رابوردووی خۆمان بە لەبەر چاو گرتنی ئەو کەم و کۆریانەی کە لە رابوردوودا هەبوە وە ئەو هۆکارانەی کە لە رابوردوودا بونەتە هۆێ لێکترازانی رێزەکانی حزب وە لەبەر چاو گرتنی ئەو بارودۆخە ئێمە بێن ئاێیندەی خۆمان دیاری بکەین"

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:25 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG