Accessibility links

سعودیە قاپی مزگەوتەکانی بۆ نۆێژکەران دەخاتە سەرپشت


مزگەوتەکانی عەربستانی سعودییە کرانەوە بۆ نۆێژکەران بۆ یەکەم جار پاش داخستنیان بۆ ماوەی زیا لە دوو مانگ لەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید 19.

ژمارەیەکی زۆری خەڵك لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕۆیان کردەوە مزگەوتەکان بۆ نۆێژی بەیانی بەڵام دەسەڵاتداران مەرجی دانانی دەمامك و بەکارهێنانی بەرماڵی تایبەتی خۆیان و دەستنۆێژگرتن لە ماڵەکانی خۆیانیان بۆ دانابوون. ‌وهەروەها بە ڕاوەستان بەدووری دوو میتر لەیەکترەوە لەکاتی نۆێژکردندا.

هەرچەندێکە بەساڵاچوو و مندالانی ژێر تەمەنی 15 ساڵ و هەروەها ئەوانەی نەخۆشی سەختیان هەیە ڕێگەیان بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ناو مزگەوتەکان پێ نەدراوە.

دەسەڵاتدارانی سعودییە پێشتر گوتوبیان ڕێکارەکانی کۆرۆنا بە سێ قۆناغ هەڵدەگرن، کە یەکیکیان قەدەخەکردنی هاتووچۆ بووە وا بڕیارە لە 21 مانگی شەشدا بەتەوای لاببرێت.

XS
SM
MD
LG