Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لەپیشەسازیی تووتن دەکات بەرهەمە کووشندەکانی نیکۆتین بۆ منداڵان ڕاگرن


جنێف- رێکخراوی تەندروستی جیهانی پیشەسازیی توون توومەتبار دەکات بە بەکارهینانی ڕیگای جیاواز بۆ ئالودەکردنی مندالان و گەنجان لەسەر بەرهەمە کووشندەکانی تووتن و نیکۆتین. بەر لەڕۆژی جیهانیی دەستهەڵگرتن لە تووتنکێشان (31/5) ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێکی بەئاگاهێنانەوەی گەنجانی دەستپێکرد لەسەر مەترسیەکانی لەلایەن پیشەسازیی تووتنەوە ڕووبەرویان دەبێتەوە.

زیاتر لە 40 ملێۆن گەنج تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 15 ساڵ جگەرە دەکێشن و بەرهەمەکانی‌دیکەی تووتن بەکاردێنن. ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت پیشەسازیی تووتن هەوڵدەدات منداڵان و گەنجان لەسەرەتای ژیانیانەوە ئالودەی تووتن کات، ئەمەش بۆ هەموو ژیانیان دەیانکات بەجگەرەکێش.

ڕێکخراوی تەندروستی دەڵێت بۆ بەدبەختیی زۆر لە جگەرەکێشەکان زۆر ناژین. سەرنج دراوە هەموو ساڵێک ملێۆنەها کەس بەهۆی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشی پەیوەندیدار بە تووتنکێشانەوە گیان لەدەست دەدەن.

بەرپرسی بەشی ڕێگری لە توون لە ڕێخکراوی تەندروستیی جیهانی فینیاک براساد دەڵێت، "پیشەسازیی تووتن زیاتر لە 9 ملیار دۆلار ساڵانە بەکاردێنێت بۆ ڕیکلام بۆ بەرهەماکانی"، دەشڵێت زۆری ئەم بڕە پارەیە بەئامانجی سەرنج ڕاکێشانی گەنجانە.

براساد ووتیشی "لەئێستادا لە کاتژمێرێکدا یەک ملێۆن دۆلار خەرج دەکەن، هەموو سالێک 8 ملێۆن گیان لەدەستدان هەیە، بۆیە هەوڵدەدەن ڕێگای نوێ بدۆزنەوە".

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، پیشەسازیی تووتن کار لەسەر نەوەی داهاتوو دەکات لەڕێگای بەئامانجکردنی منداڵان وگەنجان لەوبازارانەی ناتوانرێت کۆنترۆڵبکرێت و دەتوانرێت بەئاسانی بەرهەمی ئالودەی تێدا بڵاوبێتەوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵمەتێکی بەئاگاهێنانەوەی بۆ گەنجانی تەمەن 13 بۆ 17 ساڵ دەستپێکردوە بۆ پاراستنیان لەو هەنگاوانەی پیشەسازی توون دەینێت بۆ ڕاکێشان و تووتن کێشان فێرکردنیان. بەرێوەبەری بەتواناکردنی تەندروستی لەڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕۆدڕیگاز کریچ دەڵێت "کرووپەکەمان ئاگاهی گەنجان ڕادەکێشێت بۆ ئەوهەنگاو و فێڵانەی پیشەسازیی تووتن دەینێت، ئامۆژگاریان دەکەین چۆن ڕەتی کەنەوە".

كریچ ووتیشی "گرووپەکە ئەو هەنگاوانە ئاشکرا دەکات بۆ فێربوونی کێشانی توون دەنرێت، لەوانە بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و کۆڕوکۆبونەوە و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی بەتام و بۆنی جیاواز و هەروەها پنێشت و نقوڵ و جگەرەی ئەلیکترۆنی.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لەهەموو کەرتەکانی کۆمەڵگا دەکات ڕێگری لەتووتن بکەن گەنجان ڕاوکات. بۆ ئەم مەبەستە ئاژانسەکە پەیام لەسەر TikTok, ,YouTub و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە.

تەندروستیی جیهانی داوا لەبەرپرسان و قوتابخانەکان و کەسانی باناوبانگ و ئەوانەی کاریگەریان هەیە دەکات، هەموو ئەو ڕیکلامانە ڕەتکەنەوە لەپێناو سەرنج ڕاکێشان بۆ بەرهەمەکانی تووتن بڵاودەکرێنەوە. هەروەها داوا لەکەناڵەکانی تەلەفزێۆن دەکات ڕیکڵام بۆ بەکارهێنای تووتن و جگەرەی ئەلکتۆرنی ڕاگرن.

دەشڵێت دەبێت حکومەتەکان لەهەموو شێوەکانی ڕاگەیاندن بۆ تووتن و پروپاکەندە بۆی ڕێگربێت و دەبێت یاسای تووند بۆ بەکارنەهێنانی دانرێت.

ڕاپۆرتێک ئاگاهی لە دەرکردنی کانزا لە قوڵایی دەریاکان دەدات

زاناکانی ژینگە داوا دەکەن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەرکردنی کانزا لە قوڵایی دەریاکاندا بوەستێنرێت، ئەمە دوای ئەو ڕاپۆرتەی ئاماژە دەدات بە کاریگەری لەسەر ئۆقیانوسی ئارام و وڵاتەکانی لەدورگە پێکدێن و دەرئەنجامەکانی تووند و فراوانەکانی بۆ چەند نەوەیەک بەردەوام دەبێت.

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت دەرکردنی کانزا لە خاکی دەریاکان بۆ بەکارهێنانی دروستکردنی باتری و تەکنەلۆجیای باڵا، "دەبێتە هۆکاری زیانی گەورە ناتوانرێت چاک بکرێتەوە". ئەو جێگایانەی لە ڕاپۆرتەکەدا ناوی هاتوە بریتیە لە دورگەکانی کریباتی، کووک، ناورۆ، تۆنگا، بابوا لەگینیای نوێ و تۆفالۆ.

ڕاپۆرتەکە 52 پەڕەیە لەژێر ناونیشانی "پێشبینی کاریگەریەکانی دەرکردنی کانزاکان لە قووڵای دەریاکان و ئۆقیانووسی ئارامدا"، لە 250 بەش پێکهاتوە و بەوردی خوێنراوەتەوە هاوڕایی زانستی لەسەربوو ، بانگهێشتی 80 ڕێکخراوی حکومەتەکان دەکات هەوڵەکان بۆڕاگرتنی ئەو کارە چڕکەنەوە.

دەسەڵاتی نێودەوڵەتی قووڵایی دەریاکان، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی حکومەتەکانە بنکە لە کینگستن لە جامایکا تائێستا 30 مۆڵەتی بە دەرهێنانی کانزا لە ئۆقیانوسی ئارامدا داوە، 18 لەوانە لەناوچەی کلایرۆن کیڵبرتن، و لە ناوچەی کریباتی تا مەکسیک. کۆمپانیای (گرین دیپ)ی کەنەدا بەهیوایە بۆ بەرهەماکانی داهاتووی ئۆتۆمۆبێلی ئیلیکتریک کانزاز دەرهێنێت و یەکەم کۆمپانیابێت بەهاتنی ساڵی 2024 دەستپێبکات.

ناسا گەشتە سەرنشینەکانی بۆ ئاسمان لەخاکی ئەمریکاوە دەست پێدەکاتەوە

کیپ کەناڤراڵ (فلۆریدا)(ڕۆیتەرز) – کۆمپانیای سپەیس ئێکس کۆمپانیایەکی دروستکردنی مووشەکە ملیاردێر ئیلۆم مەسک خاواندرای دەکات، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دوای 9 ساڵ لەڕاگرتن لەئەرکێکی مێژوویی‌دا لەفلۆریداوە 2 ئاسمانگەڕی بۆ خولگەی زەوی نارد.

سپەیس ئێکس بە مووشەکەی فالکۆن-9 لەنانوەندی ئاسمانی کەنەدیەوە بەرەو ئاسمان هەڵدرا، هەردوو ئاسمان گەڕ (دۆگ هڕلی و باب بنکن) بەگەشتێک بۆ ماوەی 19 کاتژمێر لەکەبسولی (کروودراگن)دا مانەوە.

کەبسولی کروو دراگن لەبەرهەمی سپەیس ئێکسە و تایبەتە بۆ یەکگرتەنەوە لەگەڵ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی.

بەر لە دەرچوونیان بۆ ئاسمان هارلی ووتی "سپەیس ئێکس ئێمە ئامادەین بۆ دەرچوون، بائەم مۆمە داگیرسێنین"، ئەم ووشانە ووشەکانی ئاسمانگەر شێپردمان دێنێتەوە یاد بەر لەچوون بۆ ئاسمان لەساڵی 1961دا وەک یەکم ئاسمانگەر هەمان شێوەی بەکارهێنا.

دوای هەڵدانی مووشکەکە بەچەند دەقیقەیەک لە قۆناغی یەکەم، مووشەکی پشتیوانی فالکۆن-9 لەمووشەکی قۆناغی دووهەم بۆ بەرزایی جیابوویەوە و لەبنکەی سەر ئاو لەئۆقیانووسی ئەتلەنتیدا بەسەلامەتی نیشتەوە.

لەئاسمان دوور لەزەویەوە تیمی کروودراگن مووشەکەی قۆناغی دووهەمیان جیاکردەوە و کەبسولەکە بەرەو بنکەی ئاسمانی لەئاسماندا تێپەڕی.

دیمەینی هەڵدانی مووشەکە و دەرچوونی بۆ ئاسمان بێگرفت و بەنەرمی بەدڵ خۆشیەوە پێشوازیی لێکرا لەکاتێکدا وڵاتەکە پشێوی و تووندوتیژی تێدا ڕوودەدات، سەرباری ئەوەش گرفتی ئابوری بەردەوام و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:53 0:00


XS
SM
MD
LG