Accessibility links

عەزیز ڕەوف: بە بەردەوامی کار بۆ کپکردنی دەنگی ئازادی ڕۆژنامەوانان دەکرێت


کاری ڕۆژنامەوانی و بەتایبەتیش ئازادی لە کاری رۆژنامەوانیدا لەهەر کوێیەکی ئەم جیهانە بێت لە ئاست و مەودایەکی جیاوازدا خۆی دەبینێتەوە و ڕووبەڕووی گرفتی هەمەجۆر بۆتەوە، وە بەردەوام ڕۆژنامەوانان بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن مەودایەکی ئازادانە لەبواری کاردکردنیاندا بۆخۆیان بدۆزنەوە، ئایا تاچەند ئەو ئازادییەی ڕۆژنامەوانان دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا دستبەر کراوە،یاخود ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی ڕۆژنامەوانان لە چی ئاست و قۆناغێدایە.

بۆ تیشک خستنە سەر ئەم بابەتە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ پڕۆفیسۆرو ڕۆژنامەوان عەزیز ڕەوف لە زانکۆی سلێمانی ئەنجامداوە.

مامۆستا عەزیز ڕەوف دەڵێت کاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر سەختە چونکە یاسایەکی ئەوتۆ نییە لە هەرێمی کوردستان نەک تەنها بۆ ڕۆژنامەنان بەڵکو مافەکانی مرۆڤیش لەژێر پرسیاردان، مەودای ئازادی بۆ ڕۆژنامەوانان تا دێت بەرتەسکتر دەبنەوە. ئەو دەشڵێت "ئەوەی ئەم چەند ڕۆژە لە ئەمەریکا ڕوویدا سەلمێنەری ئەو ڕاستییە کە بۆ گیانی یەک کەس و هەناسەی یەک کەس چی ناڕەزایی و خۆپیشاندانێک دروست بوو، کەچی ئێمە ڕۆژانە دەست و پەنجە لەگەڵ کوشتن و توندوتیژی نەرم دەکەین، دواجاریش هیچ کام لەم دۆسیانە یەکلایی نەکرێنەوەو بکوژان بە دادگایی ناکرێن".

دەشڵێت بە بەردەوامی کار بۆ کپکردنی دەنگی ئازادی ڕۆژنامەوانان دەکرێت، نە با گوڵمان بۆ ڕاخەن نە دەنگی ئازادیمان کپ بکەن،دەشڵێت ئەوەندەی ترس لە ڕؤژنامەنوسێک هەیە ئەوەندە ترس لە هێزی ئۆزیسۆن نیە.

درێژەی ووتوێژەکە لەم دەقەی خوارەوە دەبیستن..

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:01 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG