Accessibility links

کۆنفرانسێکی ئەنتەرنێتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ یەمەن


عەرەبستانی سعودیە پشتڕاستی کردەوە ڕۆژی سێشەممە بە هاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنفرانسێکی ئەنتەرنێتی بەخشین بۆ یەمەن ڕێکدەخات.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی عەرەبستانی سعودیە ڕۆژی هەینی لە زاری ئۆفیسی شا سەلمانەوە ئەم کۆنفراسی بەخشینەی ڕاگەیاند.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕیازدا دەکرێت و بەمەست لەو کۆنفرانسە کۆکردنەوەی 2 ملیارو 400 ملیۆن دۆلارە بۆ گەورەترین ئۆپەرسیۆنی کۆمەککردن لە جیهاندا.

نزیکەی لە %80 ی 24 ملیۆن دانیشتوی یەمەن پێویستیان بە هاوکاریی هەیە. ئەو وڵاتە کەتۆتە ناکۆکییەکی قوڵەوە لەو کاتەوەی حوسیەکانی سەر بە ئێران حکومەتی یەمەنیان لە ساڵی 2014 لە سەنعای پایتەخت دەرکرد. هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە لە ساڵی 2015 دەستی کرد بە هەڵمەتی لەشکری لە هەوڵێکدا بۆ پەتەوکردنەوەی حکومەت.

XS
SM
MD
LG