Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: پشتیوانی و ڕەخنە لە وتارەکەی مەسرور بارزانی


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتارێکدا لەسەر ڕەوشی هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی داوای کاتی زیاتری کرد و هەروەهاش جۆراوجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و چاکسازی کردن لە پێناو باشتر کردنی ڕەوشەکەدا.

مەسرور بارزانی دەڵێت، کابینەکەی میراتی 27 ملیار دۆلار قەرزی لە کابینەکەی پێش خۆی بۆ ماوەتەوە. ئەمانە بێ لەوەی وەک دەڵێت لە سەدا هەشتای داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ موچەخۆرانە و موچەخۆرانیش لە سەدا بیستی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی عێراقن.

لە پاش ئەم وتارەش، جارێکی تریش دابەشبوون لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هاتەوە ئارا، دابەشبوون لەسەر بنچینەی پشتیوانی و هەروەهاش ڕەخنەی تونددا.

ئەم جۆرە دابەشبوونە، هەر تەنها لەناو لایەنە سیاسییەکانی تردا نەبووە، بەڵکو لەناو پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا دابەشبوونێکی دروستکرد"بەپێی نوسینەکانی لە میدیاکاندا بینران" لە کاتێکدا سەرۆکی کابینەی نۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

هەرچۆنێک بێت ئەوانەی پشتیوانی لە مەسرور بارزانی دەکەن، پەیامەکەی سەرەک وەزیری ‌هەرێمیان بە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا و ڕاستگۆ داناوە، تەنانەت هەندێکیان بە پڕۆژەیەکی هەمەلایەنەی چاکسازی دایدەنێن و بەشێکی تریش بە وتارێکی بەهێز ناودێری دەکەن و داواش دەکەن هەموو کۆمەڵگەی کوردی لە هەرێمەکەدا پشتیوانی بن.

ڕەخنەش بەرامبەر بەم وتارە هەیە، وەک دەڵێن، سەرۆکی حکومەت دەڵێت هەرێم قەرزارە، بەڵام باس لەوە ناکات ئەم قەرزانە، کەی و چۆن و لە کێ کراون و بۆ چ مەبەستێکیش بەکارهێنراون.

یان دەگوترێت، سەرۆکی حکومەت ئەو قەرزانە بە هۆکارێکی سەرەکی قەیرانی دارایی ناو دەبات، بەبێ ئەوەی باسێک لەوە بکات کە پێویستە کێ لەسەر ئەو قەرزانە دادگایی بکرێت.

هەندێکی تر تەواوی وتارەکە بە دانپێدانان بە شکستی دەسەڵاتی فەرمانڕەوایەتی و سیاسی هەرێمی کوردستان دایدەنێن، بەبێ ئەوەی باس لەوە بکرێت بەرپرسیارێتییەکان لە ئەستۆی کێدان.

ئایا ئەم ڕەوشەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هاتۆتە ئاراوە، بە بەرنامەیە یان بەرەنجامی کەموکوڕی و کەمتەرخەمیی دەسەڵاتدارانی کوردە لە هەرێمەکەدا؟

ئەگەر بێتوو چاکسازی نەکرێت لە هەرێمی کوردستاندا و پەرلەمانیش نەتوانێت ڕۆڵی هەبێت، ئەی چۆن ئەم ڕەوشەی هەرێم بەرەو باشتر دەڕوات؟

ئایا دەشێت هەڵبژاردنی پێشوەخت وەک چارەسەر ببینرێت؟

ڕێبین ڕەسوڵ، نوسەر و لێکۆڵەر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:17 0:00



XS
SM
MD
LG