Accessibility links

ئازاد حەمەئەمین: دەنگۆی جیابوونەوەی سلێمانی لە هەرێم ڕەتدەکاتەوە


بازاڕی شاری سلێمانی دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ
بازاڕی شاری سلێمانی دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆتایی مانگی چواردا بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەك بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەیەك بەمەبەستی بەرقەراربوونی سیستەمی لامەرکەزی لە پارێزگای سلێمانی، لەدوای ئەو پرۆژەیەوە، دەنگۆی جیابوونەوەی سلێمانی لە هەرێم بڵاوبۆتەوە.

ئازاد حەمەئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەمیانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و گوتی ئەوە بەلا ڕێ بردنی پرۆژەیەکی گرنگی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی سنووری پارێزگای سلێمانییە کە دەیانەوێت گرفت و ناحەزی بۆ پەیدابکەن.

گوتیشی لامەرکەزییەتی کارگێڕی و دارایی چاڕەسەرێکی گونجاوە بۆبەشێك لەو گرفتانەی لەئێستاکەدا لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆ بەرقەرارکردنی دادپەروەری هەم لە کۆکردنەوەی داهات و هەم لەدابەشکردنی.

بەرێز ئازاد حەمەئەمین دەڵێیت زەمینە هەموو کاتێک سازە بۆ سیستەمی لامەرکەزی پارێزگاکان. دەکرێت سلێمانی میزانییەی سەربەخۆی خۆیان هەبێت بۆ بودجە و ئاوەدانکردنەوە، و پرۆژەکانی خزمەتگوزاری، لەهەمان کاتدا داهاتەکانی خۆیان لەنەوت وگازو داهاتی گومرگ و فڕۆکەخانەکان بەشێوەیەکی شەفافتر و بەئاگاداری لایەنەکان و تەنانەت هاوڵاتیانیش، بۆ موچەی هاوڵاتیان تەرخان بکرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:57 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG